قەسەدە: ٨٧ چەتە دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا

قەسەدە لە چوارچێەوەی تۆڵەکردنەوەی ئەندامانی مەجلسی تل شەعیر سەعیدە فەیسەل و هندێ لەتیف خدردا لە دێرئەزۆر دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٨٧چەتەی داعش دەستگیرکران.

هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) ڕایدەگەیەنێت: لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەكانی دێرزوور، دەیان چەتەی داعشیان دەستگیر كردون ‌و دەستیشیان بەسەر چەندین پارچە چەكدا گرتوە.

قەسەدە، ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەوە بڵاو كردوەتەوە ‌و دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەكە كە لەبەرواری ٤ تا ١٤ی شوبات ئەنجامیان داوە، لە تۆڵەی كوشتنی دوو ژنە شۆڕشگێڕی ئەندامانی ئەنجومەنی تل شەعیری سەر بە دشیشا، (سیدا فەیسەڵ ئەلهێرماس و هند لیفی ئەلخدر) ‌و بۆ ڕێگریکردن لە ڕێکخستنی چەتەكانی داعش و بەهێزبوونیان بوە لە ناوچەكە.

قەسەدە ئاماژەی بەوە كردوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا لە ناوچەكانی دێرزوور كە بە بەشداریی هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە و ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەچوو، توانیویانە ٨٧ چەتەی داعش دەستگیر بكەن كە بكوژی ژنە شۆڕشگێرەكانیشیان تێدایە.

هێزەكانی سووریای دیموكرات، ئاماژەی بەوەش كردوە، هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا، دەست بەسەر چەند جبەخانەیەكی چەتەكاندا گیراوە كە دەیان جۆر ‌و چەك ‌و تەقەمەنییان تێدا بوە.

ک-ش