قەسەدە داوای لە هاوپەیمانان کرد کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەمێنن

فەرماندەیی قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا دوای لە هێزە هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانی دژبە داعش وهێزە پێوە ندی دارەکان کرد کە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئاژاوەگێڕییەکانی لە هەرێمەکە بێدەنگ نەمێنن.

فەرماندەی گشتی قەسەدە لە سەرهێرشی ئەم دواییانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەرهەرێمەکانی ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گارێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دواوی هەڵوێستی کرد.

قەسەدە ڕایگەیاند: لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیادیان کردووە کە هاوکاتە لەگەڵ هێرش بۆسەر گارە.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە: لەم ڕۆژانەی دواییدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشەکانی بۆسەر باکووری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە، هاوکات لە باشووری کوردستانیش دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆسەر چیای گارە لە پارێزگای دهۆک کردووە، ئەم هێرشە نە لەسەر سنوورەکانی تورکیا، لەناو خاکی باشووری کوردستانەوە ئەنجامدەدرێت.

هەروەها هاتووە: هەڕەشە و هێرشە داگیرکەرانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، گەلی کورد دەکاتە ئامانج، هەروەها ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات، زەمینە بۆ بەهێزکردن و ژیاندنەوەی داعش ئامادە دەکات و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر تێکۆشان دژبە داعش دادەنێت.

ئەمەش هاتووە: گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، تێکۆشانێکی بێوێنەیان دژی دوژمنی مرۆڤایەتی داعش بەڕێوەبرد، کە ئەو تێکۆشانە هێشتاش بەردەوامە، هەنگاوە داگیرکەرانەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی دەستکەوت و پێشکەوتنەکانی گەلانی عەرەب و کورد و هەموو گەلانی ناوچەکەیە، بۆیەش، وەک قەسەدە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر  گارە بە مەترسی دەبینین و ڕایدەگەینین؛ تا ئێستا هەڵویستمان بۆ بڕیار لەدژی تیرۆری داعش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، چون بووە، لەمڕۆ بەدواوەش درێژەی دەبێت.

لە کۆتاییش هاتووە: داوامان لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هەموو هێزەکانی پەیوەندیدار، ئەوەیە کە لە بەرامبەر ئەم ئاژاوەنانەوە و داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن.

ک-ش