قەسەدە: دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سەقامگیری و ئاسایش تێک بدات

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە کۆبوونەوەیەکیدا هێرشەکانی داگیرکاریی تورکیایان تاوتوێ کرد. قەسەدە ڕایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکان، لاوازکردنی سەقامگیری و ئاسایشە و هەڕەشەکانی داگیرکاری بەجدی وەردەگرن.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامی شەڕی دژی شانە شاراوەکانی داعش و زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ چاودێریکردنی ئەو شانە شاراوانە و ڕێگریکردن لە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە کراوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا پڕۆژەی پەرەپێدان و ئابووری لەهەرێمدا دروستبکرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی بیروبۆچوونە توندوتیژەکان کەکاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمەکە هەبووە.

هەروەها ماڵپەری قەسەدە ئەم زانیاریانەی خستە ڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا هەڕەشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هەوڵە تێکددەریەکانی بە درێژایی سنوورەکان، بەتایبەتی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی و بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن فڕۆکەکانەوە و تۆپبارانی گوندەکانی سینوری، هەمووی بۆ تێکدانی ئارامیە. بەمەش  ڕێگە بە داعش دەدەن کە بگەڕێتەوە و شانە شاراوەکانی خۆیان چالاک بکەن. لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدکرایەوە کە پێویستە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بە جدی وەربگیرێت و هەموو هێزەکان ئامادەبن و بۆ وەڵامدانەوەی هێرشێکی نوێ لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە سەفەربەر ببن.

سەبارەت بەهەڵوێستی حکومەتی دیمەشقیش لەکۆبوونەوەکەدا هاتووە کە ئەم دەسەڵاتە بۆ چارەسەری سیاسی لەسوریا ئامادە نییە. بەپێچەوانەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی خاکی سوریا، ئابووری خراپی گەلی سوریا کە خۆی هۆکارەکەیەتی بەکاردەهێنێت. هەروەها ئەوەش هاتووە کە سووربوونی دەسەڵاتدارانی دیمەشق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەپێی لۆجیکی خۆی، دوورە لە پێوەرە بابەتی و نەتەوەییەکان و پێویستە گەلەکەمان ئەو ڕاستییە بزانن و دژی ئەم سیاسەتە و ستەمە بوەستنەوە.

لە کۆبوونەوەکەی قەسەدەدا، هاتووە: هێزەکانی سوریای دیموکرات بە توندی کار لەگەڵ هەموو لایەکدا دەکات، لەوانەش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕوسیا، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ قەیرانی سوریا و بۆ بەدەسهێنانی پێداویستییەکانی هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی گەلی سوریا.

سەبارەت بە بارودۆخی سەربازی ڕێکخراوەیی هێزەکانی سەر بە قەسەدە، چەندین بڕیار دران بۆ پەرەپێدانی کاری دامەزراوەکان و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری.

ف.ق