قەسەدە: هێرشی چەتەکان تێکشا، ١٨چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لەسەرعەین عیسا و گوندەوارەانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، قەسەدە ڕایگەیاند کە هێرشەکەیان تێکشکاند و بەگشتی ١٨چەتە کوژران و ١٠چەتەش بریندار بوونە.

قەسەدە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی تێکشکاوە ، تۆپبارانی هەرێمەکە بەردەوامە.

قەسەدە دەربارەی هێرشەکان و ئەنجامی ئەو شەڕە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە رۆژی ١٧ی ئادارەوە هێرشی خۆیان بۆسەرعەین عیسا و ڕێگەی نێودەوڵەتی ام فۆڕ زۆرتر کردووە. داگیرکەران بەتایبەتی  هێرشیان کردە سەر گوندەکانی سەیدا و مەلێکی و شەڕڤانانی ئێمەش وڵامیان دایەوە. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی ئادار شەڕێکی دژوار هاتە ئاراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ بە هێرشی چڕ لە ڕێگەی تانکەوە هێرشیان کردە سەر گوندی سەیدا و مەلێک. چەتەکان ڕووبەڕووی وڵامی تووندی شەڕڤانان بوونەوە  و ناچاربوون پاشەکشێ بکەن. لە شەڕەکەی ئەمرۆدا کە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیەوە ڕوویدا، لە گوندی سەیدا ١٠ چەتە کوژران و لە گوندی مەلێک ٨ چەتە کوژران و ١٠ چەتەش بریندار بوون. هەرێمەکە بە چڕی تۆپباران دەکرێت و بە زۆری ناوچە مەدەنییەکان تۆپباران دەکرێت.

لە شەرەکەی ئەمرۆدا شەرڤانێکی ئێمە  شەهید بوو و ٣ شەڕڤانی ئێمەش بریندار بوونە. بەزووترین کات ناسنامەی ئەو هەڤالە شەهیدەمان ئاشکرا دەکەین."

ک-ش