قەسەدە هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری تورکی رەتکردەوە

قەسەدە لەبارەی هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری تورک لەبارەی ئەوەی گوایە هێزەکانی قەسەدە لە سەرێکانی و باب چالاکیان ئەنجامداوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئەو زانیاریانە راست نین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەمبارەیەوە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەواڵی درۆ بڵاو دەکاتەوە. وەزارەتەکە دوێنی لەسەر تۆڕە فەرمیەکاندا بڵاویکردبووە کە گوایە شەڕڤانانمان لە هەرێمی سەرێکانی و دەورۆبەری باب هێرشیان ئەنجامداوە. ئەو هەواڵە درۆیە، شەڕڤانانمان لەو هەرێمانە هیچ چالاکیەکیان ئەنجام نەداوە."

ف.ق