قەسەدە: لە بەرخۆدانی عەین عیسا ٥ شەڕڤان شەهید بوون

قەسەدە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە لەوهێرشانەدا ٥شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی وچاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە دەربارەی هێرشی ئەم دوایانەی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە دژی عەین عیسا ڕاگەیەنراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە.

قەسەدە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە ماوەی ڕابردوودا هێرشەکانیان بۆسەرخەتی عین عیسا زۆرترکردووە و بەوهێرشانەی خۆیان بەنیازن ڕێگەی ام ٤ کۆنتڕۆڵ بکەن وهێرشی عەین عیسا بکەن.

قەسەدە وتی، " چەندین هەوڵی چەتەکان لە ئەنجامی وڵامدانەوە شەڕڤانانی ئێمە تووشی شکەست هاتووە و چەتەکان ناچار بوون پاشەکشێ بکەن."

قەسەدە ئاماژەی بە هێرشی هەمە لایەنەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەرگوندی مشێرفا وجەهبەل کرد لە ڕۆژی ٢٧ی کانووندا، لەوهێرشەدا دەورووبەری عەین عیسا و گوندەوارەکانی بە چڕی بۆردومانکرا، قەسەدە لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا وتی، " لە ئەنجامی وڵام دانەوەی شەرڤانانی قەسەدە لە ڕۆژەکانی ٢٧ و ٢٨ی کانوون لە سەررێگەی گوندی مشێرفا و جەهبەل شەرێکی دژوار روویدا و هێرشی داگیرکەران تێکشکا.

لەو شەڕەدا ٥ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە شەهید بوون.

قەسەدە لە راگەیەنراوەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو شەڕڤانە شەهیدانە و گەلی هەرێمەکە کرد و بەڵێنی درێژەدان بە رێبازی شەهیدانیان دووپات کردەوە."

ک-ش