قەسەدە لەبارەی کەمپی هۆڵ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی هۆڵ لەبەرامبەر هەڕەشەی داعش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆڵ کە ٢٢ رۆژە بەردەوام راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو بگاتە ئامانجەکەی ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەبێت.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هەنگاوی مرۆیی و ئەمنی کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەدژی شانەکانی داعشی تیرۆریست و بۆ لەناوبردنی ژینگەی توندرەو لە کەمپی هۆڵ، ٢٢ رۆژە بەردەوامە. ئەم هەنگاوە بەپێی پلان و ئاماندەکانی فەرماندەیی هەنگاوەکە بەردەوامە.

هێزەکانمان کە پشتگیری لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی ئەنجامی هەنگاوەکە و پێویستیەکانی بۆ بەردەوامی ئاستەنگکردنی شانەکانی تیرۆریست و کەس و دۆخەکان بۆ کردەوەکانیان دەکەن.

هێزەکانمان رایانگەیاند کە پابەندی ئەرکەکانیان بۆ پشتگیریکردن لە هەنگاوەکەن و تاوەکو هەموو ئامانجەکانی هەنگاوەکە جێبەجێ نەکرێن، تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

دانیشتوانی کەمپەکە کە رووبەرووی زوڵمی شانەکانی داعش و ژنەکانیان بوونەتەوە، مافدارن کە هەموو رێوشوێنێکی ئەمنی بۆیان بگیرێتەبەر و پێویستیان بە گرنگیدانی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی هەیە."
ف.ق