قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە ٢٧ی ئاب لە عەین عیسا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەمبارەیەوە وتی، "هێزەکانمان بەڵێنیان داوە کە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەموو شێوەیەک لە تیرۆر و داگیرکەری بپارێزن.

دوو قاڕەمانیشمان لە رێگەی پاراستنی گەل و وڵاتدا، لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیان، شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:-

ناسناو: دۆغان دەردر

ناو و پاشناو: فەرهاد ئەرسەلان

ناوی دایک: سەبیحا

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەین عیسا / ٢٧ی ئابی ٢٠٢١

***

ناسناو: زنار تەل تەمر

ناو و پاشناو: ماهیر یونس

ناوی دایک: فەلەک

ناوی باوک: عومەر

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەین عیسا / ٢٧ی ئابی ٢٠٢١

ئێمە وەک قەسەدە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هەردوو شەهیدەکە دەکەین و بەڵێن دەدەین، خەباتمان لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام بێت و لەدژی تیرۆر و داگیرکەری سەرکەوتن بەدەست بهێنین."

ف.ق