قەسەدە ناسنامەی دوو شەڕڤانی خۆی ئاشکراکرد کە لە هۆڵ شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند، لە کەمپی هۆل لە شەڕ لە دژی چەتەکانی داعشدا ٢ شەڕڤانیان شەهیدبوون و ناسنامەکانیانی ئاشکرا کرد.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ٢ شەڕڤانی خۆیانی کە دوێنێ لە کەمپی هۆل شەهید بوون ئاشکرا کرد.

قەسەدە لە راگەیەنراوەکەدا رایگەیاندووە:

"لە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێزەکانی قەسەدە هەڵمەتەکانیان لە دژی شانە شاراوەکانی و رێکخستنەکانی داعشی تیرۆریست درێژە پێدەدەن. هاوکات وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەدەنەوە و داستانی قارەمانێتی دەنوسنەوە.

هێزەکانمان لە قۆناغی دووەمینی هەڵمەتی مرۆڤی و ئەمنی کە لە ٢٥ی ئابی رابردووەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی کەمپی هۆل و بۆ تێکۆشان لە دژی شانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی ئۆپراسیۆنێکیان دەستپێکردبوو.

دوێنێ شەویش گروپێکی تیرۆریست هەوڵیاندا لە کەمپەکە هەڵبێن، هێزەکانمان لەپاڵ هێزەکانی ئاسایسی ناوخۆ گەمارۆی تیرۆریستانیاندا. دواتر تیرۆریستان دەسترێژی گەلـلەیان کرد و شەڕ دروست بوو، تیرۆریستێک کوژرا و ٦ تیرۆریست دەستگیرکران.

هاوکات ٢ شەڕڤانمان راغب سامر بەرخەش (جەسور خەبات) و ئەحمەد عەباس ئەلمیتێران (عودەی جنێدیە) شەهید بوون.

شەهید جەسور خەبات لە زۆر بەرەدا لە دژی رێکخراوی داعش و داگیرکاری تورک شەڕی کرد و هەرگیز لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا دوودڵ و دڕدۆنگ نەبوو.

شەرڤان عودەی جنێدیەش لە هەموو بەرەکاندا بەرخودانی کرد، ورە و هیوای هەڤاڵانی بەرزدەکردەوە.

ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدانمان و هەموو گەل دەکەین و بەڵێنمان بەرمابەر بە شەهیدان دوبارە دەکەینەوە کە ئێمە تۆڵەیان دەکەینەوە.

ناسنامەی هەردوو هاوڕێمان بەم جۆرەیە:

ناوی لە بزوتنەوەدا: جەسور خەبات

ناو و پاشناو: راغب سامر بەرخەش

ناوی دایک: ئاسیا

ناوی باوک: سامر

کات و شوێنی لەدایکبوون: دێرەزور ١٩٩٩

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ کەمپی هۆل

 

ناو و پاشناو: ئەحمەد عەباس میتێران

ناوی دایک: عەنود دەندەل

ناوی باوک: عەباس

شوێن و کاتی لەدایکبوون: قامشلۆ ١٩٩٧

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ کەمپی هۆل".

هـ . ب