قەسەدە: شانەیەک دەستگیرکرا کە ئامادەکاری دەکرد لە سەری ساڵدا هێرش ئەنجام بدات

قەسەدە بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت، شانەیەکی چەتەکانی داعشی دەستگیرکرد کە ئامادەکاری دەکرد لە سەری ساڵدا هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدات.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی دژی شانە شاراوەکەی داعش، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە ئاماژەی بەوەکرد: "شانەیەکی شاراوەی داعش ئامادەکاری دەکرد هێرش ئەنجام بدات، بەڵام دەستگیرکرا."

راگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"لە ٣١ی کانونی یەکەمدا لە هەرێمی دێرەزۆر، لە شاروچەی سوار و کەسرا و لە ژمارەیەک گوند، یەکینەکانمان لە بەرانبەر شانە شاراوەکانی داعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٤ ئەندامی چەتەکانی داعش دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان پیلانیان دانابوو لە سەری ساڵدا هێرش ئەنجام بدەن و لە ساتی ئامادەکاریدا دەستگیرکران و ئامانجەکەیان پووچەڵبووەوە.

هەمان ڕۆژ لە  نزیک گوندی ئەبو نیتلی سەر بە شاروچکەی سوار ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و ٣ چەتەی داعش کە خەڵکی عێراقن دەستگیرکران."

ف.ق