قەسەدە ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و دوو چەتەی دەستگیرکرد

فەرماندەیی گشتی قەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیان لە باشوری ناوچەی هۆڵ لەدژی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و دوو چەتە دەستگیرکراون.

فەرماندەیی گشتی قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە هێزەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی شانە شاراوەکانی داعش چالاکیان ئەنجامداوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"یەکە تایبەتەکانی هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە شارۆچکەی هۆل، لەبەردەم کەمپی هۆل ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا". لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسانێک کە هاوکارن لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کران.

ئەم چالاکییە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی هۆل بەڕێوەچوو. لە ئەنجامدا دوو کەس دەستگیرکران. هه‌ردوو كه‌سەلە له‌ كارئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ شانه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش چالاك بوون و سه‌ر به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون.

هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو ئەندامەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و دەست بەسەر کەرەستە و و پارە و بەڵگەنامەکانیاندا گیرا.

ئەم چالاکییە نوێیە بە مەبەستی پەکخستنی سەرچاوەی دارایی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە. ئەم چالاکییە لە هەمان کاتدا لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی ئەنجامدرا، کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پاڵپشتی هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشکردنی کەمپی هۆل ئەنجامدرا کە دەیان هەزار ئەندامانی خێزانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ناسنامەی جیاوازەوە تێیدا دەژین.

ف.ق