راگەیەندراوی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆی رۆژئاوا لەبارەی هێرشەکەی گوندی کۆران

هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوری لەبارەی هێرشەکەی گوندی کۆرانی کۆبانێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بەرپرسیاری پێشێلکاری و هێرشەکان دەوڵەتی تورکە لەدژی خەڵکی مەدەنی دەوڵەتە گارانتورەکاندا."

هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی هێرشی ٤ی ئاب لە گوندی کۆرانی کۆبانێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاوڵاتیەک شەهید ببوو.

هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەی کرد کە سوپای تورکی داگیرکەر، ٤ی ئاب لە گوندی کۆرانی کۆبانێی سەر سنور، ئیبراهیم عوسمان مستەفایان شەهید کرد کە زەویەکەی ئاو دەدا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەشلێت، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی خەڵکی مەدەنی، بەهۆی بێدەنگی دەوڵەتانی گارانتورەوەیە لە هەرێمەکە.

ف.ق