سەدان کەس لە دانیشتوانی کۆبانی بۆ پشتیوانی لە مەخمور ڕێپێوانیان کرد

دانیشتوانی کۆبانێ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بۆ پشتیوانی لە بەرەنگاریی دانیشتوانی کامپی ڕوستەم جودی (مەخمور) ڕێکخست و سڵاویان لە بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور کرد.

بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی کامپی ڕوستەم جودی (مەخمور) بە دروشمی 'ئەوەی حکومەتی عێراق لە مەخمور دەیکات دژی پێورە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە'، هەزاران دانیشتوی کۆبانێ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دام و دەزگا و ڕێکخراوەکان ڕژانە سەر شەقامەکان. گەل لە گۆڕەپانی ئازادی کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی دەمژمێر ڕێپێوانیان کرد.

گەل وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و دروشمی 'خیانەت بمرێ'یان بەرز کردەوە.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەمینە بەکر بە ناوی دەستەی هەماهەنگیی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی فورات وتی، "دوای کۆبوونەوەی چوار قۆڵی، دەیانەوێت جارێکی دیکە گەلی کورد لەناو ببەن. لە سەدەی ڕابردوودا، ئەجێندای کۆبوونەوەکانی نێوان دەوڵەتە داگیرکەرەکان بۆ لەناوبردنی خەڵکی ئازادیخواز و بەرەنگار و خۆڕاکرەکانە. خەڵکی مەخمور لە شەڕی کۆبانێدا پشتیوانییان لە ئێمە کرد و ئێمەش بە تەواوی پشتیوانی لە بەرخۆدانی مەخمور دەکەین."

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ژ.ت