شەهیدێکی هێزی ئاسایشی ناوخۆ سپێردرایە خاک

تەرمی ئەندامیکی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەناوی محەمەد کەرەم لە گۆرستانی شەهید سەڤدار لە ڕەقا بە مەراسیمێکی سەربازی سپردرایە خاک.

بە سەدان هاوولاتی شاری ڕەقا تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد کەرەم-یان کە لە شارۆچکەی حەوس کە  لەکاتی بەجێهێنای ئەرکەکەی شەهیدببو، بەمەراسیمیک لە گۆرستانی شەهیدانی شەهید سەڤداری شارۆچکەی جدێدات-ی ڕۆژهەڵاتی ڕەقا سپاردە خاک.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دوای خویندنەوەی ناسنامەی شەهید و وتاری بەرپرسانی سەربازی و ڕێکخراوەکانی ڕەقا ، هاووڵاتیان بە درووشمی " شەهید نامرێت تەرمی شەهیدیان سپاردە خاک.

ک-ش