سەرچەیەکی داعش لە تەبقا دەستگیرکرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) رایگەیاند کە لە هەرێمی تەبقای سەر بە رەقا سەرچەتەیەکی داعش دەستگیرکراوە.

قەسەدە رایگەیاند کە سەرچەتەکە ماوەیەکی زۆر بوو خۆی شاردبووە. باسی ئەوەشی کرد کە ئەو سەرچەتەیە بەشداری لە زۆر کردەوەی دژی قەسەدە کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر زۆر بەڵگە و ئامێری تەکنیکیدا گیراوە.

هەروەها قەسەدە ئاماژەی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی هاوبەشی هێزەکانیان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجامدراوە کە داعش و شانە شاراوەکانی داعش هەڕەشە لە ئاسایشی هەرێمەکە دەکەن و هەوڵ دەدرێت، رێگری لە هێرشەکانیان بکرێت لەدژی بارەگا سەربازی و دەزگا خزمەتگوزاریەکان.

ف.ق