سوپای تورک و چەتەکانی کەسێکی مەدەنیان بە ئەشکەنجە کوشت

پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکانی بێوەستان بەردەوانە. لە عەفرین وڵاتیەک بە ناوی محەمەد حسێن مستۆی ٤٩ ساڵ لە زیندانی چەتەکانی فەیلەق ئەلشامی دەوڵەتی تورک، بە ئەشکەنجە کوژرا.

لە ناوچەکانی ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی رفاندن، ئەشکەنجە، تالان، گرتن و کوشتنی خەڵکی مەدەنی و پێشێلکاریەکان بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەکەدا لە گوندی بەیێی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد حسێن مستۆ لەلایەن چەتەکانی فەیلەەق ئەلشامەوە رفێنرابوو و چەتەکان ئەو کەسەیان بۆ زیندانی گوندی ئیسکای شێراوا گواستبووە.

بەڵام لەدای ١٠ رۆژ لەبەرانبەر هەزار دۆلار و ٥ تەەنەکە زەیتی زەیتون ئازادکرابوو.

چەتەکان ١٥ی نیسان جارێکیتر محەمەد حسێن مستۆیان رفاندەوە.

مستۆ لە زیندانی گوندی ئیسلام ٣ رۆژ ئەشکەنجەکرا. دوای ئەشکەنجەیەکی قۆرس بۆ نەخۆشخانەی شاری عەفرین رەوانەکرا، بەڵام ٤ حوزەیران بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

خانەوادەی محەمەد ملیۆنێک لیروی سوریان بە چەتەکاندا کە تەرمەکە وەربگرنەوە.

ف.ق