سوپای تورکیا لە ناو خاکی سووریا خاڵی نوێی سەربازی دامەزراندووە

دەوڵەتی تورک کردەوە داگیرکاریەکانی لە ناو خاکی سووریا بەردەوام دەکات. لە رۆژئاوای حەما خاڵی نوێی سەربازی دامەزراندووە.

سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری نێوان قەستوون و سەحل خاب لە ڕۆژئاوای حەما، خاكی سەربازی دامەزراندووە.

ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە نزیک گوندی ئافیسێ لە ڕۆژئاوای سەراقب، سوپای داگیرکەری تورک خاڵێکی سەربازی دامەزراندووە.

ڕاگەیەنرا کە خاڵی سەربازی سوپای تورک لە نزیک بنکەیەکی چەکدارەکانی سەربە ئێران دامەزراوە.

لە ئیدلب ٦٤ خاڵی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر بوونی هەیە.

ک-ش