ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كه‌مپی واشوكان بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی ٣ منداڵ

له‌ كه‌مپی واشوكانی كه‌ كۆچبه‌رانی خه‌ڵكی سه‌رێكانی تێدا نیشته‌جێن، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ٣ منداڵ شه‌هیدبوون.

له‌ كه‌مپی واشوكانی كه‌ كۆچبه‌رانی سه‌رێكانی تێدا نیشته‌جێكراون، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.

هاوسه‌رۆكی كه‌مپی واشوكانی عه‌لا جه‌میل و شایه‌تحاڵان رایانگه‌یاند، كه‌ له‌ رۆژئاوای كه‌مپه‌كه‌ ماتۆڕسكیلێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی مانگی سوری كورد له‌و ته‌قینه‌وه‌دا ٣ منداڵ شه‌هیدبوون.

هـ . ب