تەرمی محەمەد حەماوی شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا

تەرمی محەمەد ماهیر حەماوی شەڕڤانی قەسەدە لە گۆڕستانی شەهیدانی، شەهید دژوار بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا.

بە سەدان کەس لە دانیشتووانی حەسەکە تەرمی محەمەد ماهیر حەماوی شەڕڤانی هەسەدە بە ناسناو ( جودی وەلات) کە ٤ی ئازار لە سەر ئەرکەکەی لە حەسەکە شەهید ببوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی داودیە، بەخاکسپێردرا.

لە رێورەسمەکەدا بەراع ساڵح هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە قسەی کرد، لە کەسایەتی شەهید محەمەددا، یادی هەموو شەهیدانی ئازادی کردەوە.

بەراع ساڵح وتی، " شەهید محەمەد ماهیر خەڵکی حومس بوو، بۆ وڵاتەکەی گیانی لەدەستدا. شەهید محەمەد بوێری و هێزی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ئەم وڵاتەی ئاشکرا کرد."

بەراع ساڵئ باسی ئەوەشی کرد هەموو پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر هێڵی شەهیدان خەبات دەکەن، دەست لە دەستکەوتەکانیان هەڵناگرن و تێکۆشانیان تاوەکو سەرکەوتن بەردەوامی پێدەدەن.

حەمید حەسەن لە فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی هەرێمی جزیر باسی لە ڕۆڵی شەهیدان لە بنیاتنانی یەکێتی پێکهاتەکانی هەرێمەکەدا کرد و وتی، " سەرمان لە مەرامبەر قاڕەمانی شەهیدان دادەنەوێنین. لە سایەی شەهیدان یەکگرتنی پێکهاتەکان بنیاتنرا."

حەسەن باسی ئەوەشی کرد کە لە ژیانیاندا باجیان بۆ هەموو شتێک داوە و باجی ئازادی و شکۆمەندی شەهیدبوونە. هەروەها دەشڵێت، " ئێمە بە دوژمن دەڵێین هەرچەندە هێرشی دڕندانە لەسەر هەرێمەکانمان زیاتر بکات، سەرمان دانانەوێنین و هیچ کەسێک ناتوانیت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت."

حەمید حەسەد لە کۆتایی قسەکانیدا بەڵێنی بەردەوامی بۆ هێڵی شەهیداندا.

دواتر رۆژدا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرد.

تەرمی شەهید محەمەد ماهیر بە دروشم و هەلهەلێدان بە خاکسپێردرا.

ف.ق