تەڤ-دەم: بۆ ئازادی ئۆجالان دەبێت هەمووکەسێک چالاکیی بکات

تەڤ-دەم ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-ی لە مرۆڤایەتی و گەلی کورد پیرۆزکرد و داوای لە ڕێکخراوە سیاسی، مەدەنی، یاسایی و کۆمەڵگەی مەدەنی کرد کە بۆ ئازادی ئۆجالان و گیراوانی سیاسی چالاکی بکەن.

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک( تەڤ-دەم) بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی تەڤ-دەمدا هاتووە:

" بە بۆنەی ٤ی نیسان  کە هاوکاتە لەگەل رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئێمە ئەم ڕۆژە مێژووییە لە گەلی کورد و تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆزدەکەین. ئێمە ئەمرۆ لە ٧٢ هەمین ساڵڕۆژی ئۆجالاندا ژیان دەکەین کە لە بواری دۆزی چارەسەری، خزمەتی کۆمەڵگە و مرۆڤایی ژیانی تەژی لە بەرپرسیارەتی و شۆڕشگێڕیە. ڕێبەر ئۆجالان ٢٢ساڵە لە ئیمڕالیە و لە دۆخێکی هەرە دژواردا دەژیت، دەوڵەتی تورک لە دژی گۆشەگیرییەکی قوورس بەڕێوە دەبات و ڕێگە بە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەرەکانی نادا. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دوورگەی ئیمڕالی  گۆڕا بۆ کەلی بەرخۆدان و تێکۆشان و سەلماندی کە ئەو بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان، ئاڵۆزی و گۆڕانکاری لە هەرێمەکە قسەی یەکەم دەکات.

ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالان وەک ژیانی مێژووی نوێی گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوینە، ڕۆژبوونی فەلسەفەیەکی ئافڕێنەری ژیانی مرۆڤی ئازاد،تا بیگەێنیتە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، سیاسی و ئەخلاقی. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالان ڕزگار بوونە لە ڕەگەزپەرەستی و بنگەی یەکسانی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و فەلسەفەی ڕزگارکردنی کۆمەڵگەیە لە پاشماوەی هزری دەسەڵاتداری پیاوە کە هەزاران ساڵە بوونی هەیە. شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی خوێندنەوەیەکی درووستە لەم ڕۆژبوونە سەردەمیانە.

ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ٤ی نیسان کە یەکیک لە مانگە پیرۆزەکانی ساڵە، ژینگە ڕووی گەش و ڕازاوەی خۆی دەردەخات و ڕێبەر ئۆجالان بە حەزکردنی بۆ ژینگە، مرۆڤایەتی، دارستان وچاندنی دەناسرێت.

ئێمە ئەمسال بکەینە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ و بە هەنگاوی " کات کاتی ئازادیە" ئێمە ئاستی تێکۆشانی خۆمان بەرزبکەینەوە، هەربۆیە ئازادی رێبەرایەتی ئازادی ئێمەیە، لەسەر ئەم بنگەیە دەبێت ئێمە بەئەرکی ئەخلاقی خۆمان ڕابین و خاوەنداریەتی لە چارەنووسی  ڕێبەر ئاپۆ بکەین کە نوێنەرایەتی هیوا و ڕەنجی گەلانی ئازادیخواز و ئاشتیخواز دەکات.

 ئێمە وەک تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک( تەڤ-دەم) لەکۆتاییدا داوا لە رێکخراوە سیاسی، مەدەنی، ڕێکخراوە یاساییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە بە هەموویانە بکەوتە خەبات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گیراوانی سیاسی. بۆ ئەوەی کە لەم قۆناغە ئاڵۆز و مەترسیدارە بە پەرەپێدانی کێشەکان کە تۆڕە هەواڵگرییەکانی حکومەتی فاشیست بە هاوکاری چەتە تیرۆریستەکانیەوە بەڕیوەی دەبات، دەوڵەتی تورکیای لێ سوودمەند دەبێت و بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی بەکاری دەهێنێت."

ک-ش