"تورکیا هاوکاریی لۆجستیمان دەکات"

چەتەیەک بە ناوی ئیبراهیم عەبدولڕەزاق (هیتلەر) لە ٤ی شوبات دا سەعدە فەیسەڵ هەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەى تەل شەعیر لە دێرەزۆر لەگەڵ هند لەتیف خدری جێگیریدا کوشتبوو، دانی بەوەدا نا، کە لەلایەن تورکیاوە هاوکاریی لۆجستی دەکرێن.

شەڕڤانانی قەسەدە بۆ تۆڵەکردنەوى سەعدە فەیسەڵ هەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەى تەل شەعیر لە دێرەزۆر و هند لەتیف خدری جێگیری ئۆپراسیۆنێکیان دەستپێکرد. لەو ئۆپراسیۆنەدا ٨٧ چەتەی داعش دەستگیرکران. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان چەتەیەکە بە ناوی ئیبراهیم عەبدولڕەزاق (هیتلەر)، کە بکوژی سەعدە فەیسەڵ هەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەى تەل شەعیر لە دێرەزۆر و هند لەتیف خدری جێگیرێتی.

ئیبراهیم عەبدولڕەزاق (هیتلەر) بەمجۆرە دانی بە تاوانەکەیدا نا، "ئەبو عومەر ئێوارە تەلەفونی بۆ کردم. پێی وتم، کەسێک بە ناوی ئەبو عوسمان دێت بۆ ئێرە و بڕۆ بۆ لای. من پێشتر ٢ کردەی چەکداریم بۆ ئەوان ئەنجامدابوو. پێیان وتم، ئەگەر شتێکی نەخوازراو روو بدات دەمنێرن بۆ تورکیا و لەوێ ماڵیان هەیە. یانی مەبەستیان ئەوە بوو، فەرماندە گرنگەکانیان لە تورکیان. دوای ئەوانە لەگەڵ قەدیر مەزهەر دا رۆیشتن بۆ لای کەسێک بە ناوی قەسور و ئەویش بردینی بۆ لای ئەبو عوسمان. ئەبو خالید، عومەر و حاجی لەگەڵ ئەبو عوسماندا بوون. هەموومان بە ئۆتۆمبێلەکەى ئەوان رۆیشتین بۆ شوێنێکی تر. ئێمە لە بەردەم ماڵێکدا راوەستیان و ٢ ژنیان لە ماڵەکە هێنایە دەرەوە. من ژنەکانم بەستەوە و بە ئۆتۆمبێلە بردمن بۆ شوێنێکی تر. ئەبو عوسمان ژنەکانی لە ئۆتۆمبێلەکە هێنایە دەرەوە و قسەى لەگەڵ کردن. دوای ئەوە دەستڕێژی گولـلەى لە ژنەکان کرد. ئێمە لە شوێنی رووداوەکە دوور کەوتینەوە. سەعدە و هند بە چەکی کڵاشینکۆف کوژران.

هیتلەر رایگەیاند، پێش ئەو رووداوە ئەوان ژنێکی تریان کوشتبوو و پیاوێکیشیان بریندار کردبوو.

ئیبراهیم عەبدولڕەزاق رایگەیاند، فەرمان و هاوکاریی لۆجستی لە تورکیاوە دێن و وتی، "بەڵێنی پێدانی ١٥٠ دۆلاریان پێدابووم، بەڵام پێیان نەدام. من هەر کات پرسیاری پارەکەم دەکرد، دەیانوت هێشتا پارەکە نەهاتووە".

لە ئۆپراسیۆنەکەی قەسەدەدا چەتەکان ئەبو خالید عێراقی، ئەبو یاسین عێراقی، کەڕار عێراق و هەمزە سوری کوژرابوون.

ژ.ت