ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٠دا گرینگی دابە تێکۆشان لە دژی شانە نووستووەکانی داعش و گروپە چەتەکانی تر،هەروەها تێکۆشان لە دژی تیرۆرکە ئارامی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج.

بە ئامادە بوونی چەندین دەزگەی میدیایی، هێزی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کارو خەباتی ساڵی ٢٠٢٠یان بە ڕاگەیەنراوێک بۆڕای گشتی ئاشکرا کرد.

ڕاگەیەنراوەکە لەلایەن عەلی حەسەن  وتەبێژی فەرمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خوێنرایەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

 

" هاتنی ساڵی نوێ و٨هەمین ساڵی دامەزراندنی هێزەکانمان، هێزی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە گەلی هەرێمەکە پیرۆزدەکەین و بەلێن دەدەین کە ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە بپارێزین. هەروەها هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی سەرکەوتن، تێکشکاندنی گەلەکۆمە و پیلانە قڕێژەکانی دژبە گەلەکەمان. ئێمە جارێکی تربەڵێن دەدەین کە ببینە بەربەستێک قووس  لە هەمبەرهێرشەکان و دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلەکەمان کە بە خوێنی هەزاران شەهید پێکهاتووە بپارێزین.

لەهەمبەر داگیرکاری گرێ سپی، سەرێکانی وعەفرین هاووڵاتیان بەرەو ڕووی تاوانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەربە ڕێکخراوەی تیرۆری داعش بوونە. داگیرکەران هاووڵاتیانی هەرێمە داگیرکراوەکان ناچار بە کۆچبەری دەکات، ماڵوموڵکیان تاڵان دەکات و مافەکانیان پێشێل دەکات. تووندوتیژی لە دژی ژنان و منداڵان تۆمار کراوە. تووندوتیژی گەیشتووەتە ئاستێک کە ژن و منداڵ فرۆشراون.

سەرەڕای ئەوەشە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە. هیوادارین کە ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن و هەڵویستێکی جیدی لەهەمبەر ئەم تاوانانە و بۆردومانی بەردەوامی عەین عیسا کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە نیشان بدەن.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕووداوکەلێکی گرینگ روویداوە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و تێۆشان لە دژی شانە نووستووەکانی داعش و گروپە جیهادیەکان بەڕێوە برد. لە ئەنجامدا بەدەیان شانەی نووستووی سەربە دوژمنەکان لە ناوچوون و بەسەدان چەک و ماوەی تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا. سەرچەتە و بەرپرسانی ئەو شانانە دەستگیرکران. دوژمن لە دژی ئێمە شەڕێکی تایبەت دەکات. چاندی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج، هەربۆیە هێزەکانی ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لە دژی مادە هۆشبەرەکان ئەنجامدا. ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامانجی خۆی پێکا و ڕێژەیەکی زۆر مادەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا و بەدەیان گروپی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و درانە دەستی یاسا.

ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەو ئەرکانەی کە خراوەتە سەرشانی ئێمە پێکهاتووە. ژمارەی هێزەکانمان ١٥٪ زیادی کردووە. ٧٥ خولی پەروەردەی تایبەت لە ٢٢ ئاکادیمیای ئێمە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرێوەچووە. لەو خولانەدا ٤هەزار و٥٩٦ ئەندام لەخولەکاندا بەشداربوون. ٣٥ ئەندامی ئێمە شەهید بوون و ٧٤ئەندامیش برینداربووە.

کارو خەباتی هێزەکانی ئێمە لە ماوەی یەکساڵدا وەهایە:

' تێکۆشان لەدژی تاوان'

هێزەکانی ئێمە لەم بوارەدا تاوانگەلی جیاوازیان ئاشکرا کردووە:

 

١٥٣ حاڵەتی کوشتن

١١٥حاڵەتی هەوڵدان بۆ کوشتن

٥٩حاڵەتی خۆکوژی

١٩٠ حاڵەتی ساختەکاری لە بەڵگە فەرمیەکاندا

٧٤ حاڵەتی دراوی ساختە

١٣٢ حاڵەتی خۆناساندنی بەناوی کەسی ترەوە

٧٤ حاڵەتی هەڵخڵەتەنادن و چەواشە

٤٠٢ حاڵەتی بازرگانی مرۆڤ لە سەر سنووەرەکان

١٢٩حاڵەتی قاچاخی سووتەمەنی

٨٦حاڵەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر

٨٦٥حاڵەتی دزی

٢٨حاڵەتی دەستدرێژی

٢٩حاڵەتی ڕفاندن

٤٥ حاڵەتی گەندەڵی لە ناو دایرە وڕێکخراوەکان.

لە حاڵەتی مادەی هۆشبەردا ٩٩٣کەس دەستگیرکراونکە بریتین لە :

١٨٣ بازرگان

٨١٠ بەکارهێنەر.

٧٧٤هەزار حەب و هەزار و ٢٠٩ کم حەشیش، ٣٥٠٠ شەتڵی حەشیش، ٣کیلو ١٠٠گرەم مادەی هۆشبەری کریستاڵ و ٥٥٤ گرەم هێرۆئین.

هەڵمەتی " ژیان بەرپرسیارەتیە" هەتا(٢٦.٠٦.٢٠٢١)لە دژی مادەی هۆشبەر بەردەوام دەبێت.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بازەرگانی ئاسەوار دەکەن ١٩٠ کەسە کە ٥هەزار و ٣٥٥ پارچەی مێژوویی کە زۆربەیان ساختەیە، دەستیبەسەردا گیراوە. هاووڵاتیانی ڕۆژئاوا کە ٢هەزار و ٤٤٤ پارچەی مێژووییان لە ترسی تاڵانکردنی داعش هەڵگرتبووە، ڕادەستی ئێمەیان کردووە.

 ٣٥٩هەزارو ٣١٠ دۆلاری ساختە دەستیبەسەردا گیراوە.

 

' ئاسایشی گشتی'

لەو بەشەدا ١٠٦ شانەی تیرۆر پووچەڵکراوەتەوە کە ٣٢١کەس دەستگیرکراوە. بەگشتی ٢٦٩ تەقینەوەیان ئەنجامداوە.

ئاسایشی گشتی ٥٨ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەل هاوپەیمانان ئەنجامداوە.

'ئاسایشی خالەکان'

ژمارەی خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئێمە ٣٤٥ خاڵە. ٢١ خاڵی پشکنینی نوێ دانراوە و قەرارە ٢ خاڵی تریش دابنرێت.
' بەندیخانە'

لە هەرێمی ڕەقا ژمارەی دەسبەسەرکراوەکان ٩هەزار و ٨٩٢ کەسە. ژمارەی ئازادبووەکان ٧هەزار و ١٦٩کەسە.

ژمارەی گیراوان لە هەرێمی جەزیرە ١١هەزار و٤٧١ کەسە و دەهەزار و٣٩٨ کەس ئازادکراون.

لەهەرێمی دێرئەزۆر ژمارەی گیراوان بەگشتی هەزار و ٢٤٠کەسە. ژمارەی ئازادکراوان هەزار و ٧٣کەسە.

ژمارەی گیراوان لە هەرێمی فورات هەزار و ١١٤کەسە و ژمارەی ئازادکراوەکان هەزار و ٢١٥کەسە.

ژمارەی گیراوان لە منبج ٤هەزار و ٩٧کەسە و ژمارەی ئازادکراوەکان ٤هەزار و ٢٠ کەسە.

' تیمی دۆخی بەپەلە'

ژمارەی ئەو رووداوانەی کە لە هەرێمەکەدا ڕوویانداوە ١٤هەزار و ٣٢٦ حاڵەتە،  ٢هەزار و ٣٤٨ حاڵەتی بەپەلە و ٩١ حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ  و٤٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە.

' ئەندازیاری تەقەمەنی'

٣٩١مین و بۆمب، ٢١ پشتوێنی تەقینەوە، ٢٧تۆپ و ٢ ماتۆڕسیکلتی بۆمڕێژکراو پووچەڵکراوەتەوە.

'پۆلیسی هاتووچۆ'

ژمارەی ئەندامانی پۆلیسی هاتووچۆ٥٪ زیادی کردووە و ٤٧ناوەندی هاتووچۆمان هەیە و ئاکادمیای پەردوەردەمان دامەزراندووە.

مەدرەسەی فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل کراوەتەوە کە ١٦هەزار و ٦٧٤ مۆڵەتی شۆفیری دراوە بە هاووڵاتیان.

' فریا کەوتن'

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهانایانەوە چووین ٨هەزار و ١١٧کەسە.

' هێزی ئاسایشی ناوخۆی ژن'

هێزی ئاسایشی ناوخۆی ژن لە ٢٠٢٠دا گەلێک چالاکی ئەنجامداوە. لە دامەزراندنی کۆمیتەی پەروەردە لە هەرێمی رەقا و جەزیرە و دیزئەزۆر.

٢٧٪ ڕێژەی بەشدار بوون زۆری کردووە و ٢ ئەندامی ئاسایشی ژنان شەهید بوون.

٧٤٤ ئەندام لە ٣ئاکادمیادا خولی پەروەردەیان تەواو کردووە.

کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد و گۆڤاری خۆیان دەرکردووە.

ڕیزی چالاکی یەک ساڵی هێزی ئاسایشی ژنان:

٧هەزارو ٤٦٧ شکایەت تۆمارکراوە

٥ حاڵەتی بەکار هێنانی مادەی هۆشبەر

٧٨حاڵەتی کوشتن، لە ٢١ حاڵەتدا ژنەکان تاوانبار بوون

 ٥٧ حاڵەتی هەولدان بۆ کوشتن کە ژنان تێیدا کرابوونە ئامانج

 ٢٥حاڵەتی خۆکوژی

 ٢٣حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوژی.

١ حاڵەتی ساختەکاری لە بەڵگەنامەی فەرمی

 ٦ حاڵەتی ساختە کردنی دراو

٥ حاڵەتی خۆناساندنی لەشوێنی کەسانێکی تر

 ١حاڵەتی هەڵخلەتاندن

٢ حاڵەتی گەندەلی نێو سازیەکان

٢٧حاڵەتی دزی

٦ حاڵەتی دەستدرێژی

٣ حاڵەتی هەوڵدان بۆدەستدرێژی

ژمارەی ژنانی بەندکراو هەزار و٨٠٧کەس و ژمارەی ئازادکراوان هەزار و ٢٩١کەس.

ئێمە وەک هێزی ئاسایش جارێکی تر بەلێن دەدەین کە بە ئەرکەکانمان رابین و گەلەکەمان بپارێزین.

بە ناوی فەرمادەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پیرۆزبایی ساڵی نوێی زاینی لە تەواوی پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەکەین و هیوادارین ئەمساڵ ببێتە سالی سەرکەوتن.

ک-ش