ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بۆ هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران

لە نۆیەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)دا ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بۆ هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران.

رۆژی شەممە ١٨ی حوەزیرانی ٢٠٢٢ پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ٩هەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری حەسەکە بە بەشداریی ٧٠٠ نوێنەر دەستپێکرد.

لە دووەم رۆژی کاروبارەکانی کۆنگرە و لە بەشی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی نوێدا هەر یەک لە ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم لە کۆنگرەکەدا وەک هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران.

هەروەها ١٤٥ ئەندامیش بۆ ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە هەڵبژێردران.

ژ.ت