یات لە شەدات ئەمیرێکی داعشی دەستگیر کرد

یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە یەپەگە بە ئۆپەراسیۆنێک لە گوندی بەلالیێی شەداد ئەمیرێکی داعشی بە ناوی عەبدولکەریم عەبدوڵلا دەستگیرکرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لەبارەی گرتنی داعشەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢ی حوزەیراندا لە گوندی بەلالیێ شەداد یەکینەکانی دژە تیرۆر لەدژی ئەمیرێکی داعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەمیری داعش بە ناوی عەبدولکەریم عەبدوڵلا دەستگیرکرا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەکێک و ژمارەیەک بەڵگەدا گیراوە."

ف.ق