ئەنجومەنی سەربازی منبج هێرشی چەتەکانی تێکشکاند

ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، هێزەکانیان هەوڵی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی هۆشەرێی باکوری ئەو شارەی تێکشکاندووە.

لە راگەیەنراوی ناوەندی چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبجدا هاتووە، چەتەکانی تورک هەوڵیانداوە هێرشی ناوەندێکی شەڕڤانانی ئەنجومەنەکە لە گوندی هۆشەریێ بکەن، بەڵام رووبەرووی وڵامێکی توندی شەڕڤانان هاتوون و هێرشەکە تێکشکێنراوە.

ف.ق