ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر هێرشی چەتەکانی تێکشکاند

ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاندووە کە هەوڵیانداوە گوندەکانی تل تەمر کۆنتڕۆڵ بکەن.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیاندا گوندێکی نزیک لە سایلۆی گەنم و گوندی ئۆم ئەل کێف کە ٥ کم لە رۆژئاوای تل تەمرەوە دوورە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازی، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر، چاودێری چەتەکانیان کرد.

لە ئەنجامدا بەرپەرچی چەتەکانیان داوەتەوە و شەڕی روویداوە، چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش بریندار بووە و ئەوانی دیکەش بە ناچاری هەڵهاتوون.

ف.ق