یەپەگە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد

یەپەگە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کاتی جیاوازدا لە حەلەب شەهید بوون و رایگەیاند، بۆ بەدیهێنانی خەون و خەیاڵی شەهیدەکانیان تا کۆتایی بە بڕیارەوە تێدەکۆشن.

ناڤەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیەنراوەکەدا وتی، "لە سەرەتای شۆرشی رۆژئاوا و تا ئیستا، ئەو تێکۆشانەی کە لە بەرانبەر هێزە دواکەوتوو و داگیرکەر دا بەڕێوەبرا، بۆ هەموو گەلانی جیهان بوو بە نمونەیەکی بێوێنە. لەم تێکۆشانەدا قاڕەمانێتی زۆر گەورە و مێژوویی ئەنجامدرا و بە هەزاران کچ و کوڕی ئەم وڵاتە بۆ ئازادی مرۆڤایەتی گیانیان بەخت کرد و بۆ دوارۆژی مرۆڤایەتی بوون بە رۆناکی. ئەو رۆناکیە لەم کاتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر رێگامان رۆناک دەکاتەوە لە بەرانبەر دواکەوتویی و داگیرکەریدا. مۆڕالێکی گەورەمان پێدەبەخشێت. ئێمە قەرزاری ئەو شەهیدە قاڕەمانانەین و بۆ ئەوەی خەیاڵ و ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەین، تا کۆتایی بە بڕیارەوە لەناو تێکۆشاندا دەبین."

یەپەگە لەبارەی شەهیدەکانەوە وتی، "ساڵی ٢٠١٤، هێرشی چەتەکانی داعش لەدژی گەلەکەمان لە ئاستێکی زۆر گەورە دابوو. لە بەرانبەر ئەو هێرشانە لە هەموو جێگایەک گەلەکەمان و شەڕڤانەکانمان دەستیان بە تێکۆشان کرد. لە گوندەکانی حەلەب، چەتەکانی داعش بە هەموو رێبازە دژی مرۆڤایەتیەکانی هێرشی کرد و کۆمەڵکوژی لەبەرانبەر گەلەکەمان بەڕێوەبرد و لە بەرانبەریشیدا بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجامدرا. هاوڕێکانمان ئەحمەد ئەلحەسەن، ئەحمەد خدرۆ، شەعبان ئیبراهیم، عەلی ئەلحلۆ، محەمەد عەلی ئەلبەشار، مستەفا مەحمود و بەشار قاسم لە بەرخۆداندا شەهید بوون.

هەروەها هاورێککەمان کاروان عەفرین لە ٢ی کانونی دوەمی ٢٠٢١ لە ئەنجامی روداوێکدا شەهید بوو. شەهیدەکانمان بەڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکانیان دەکەین."

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: کاروان عەفرین

ناو و پاشناو: هێمن ئیحسانی

ناوی دایک: هاجەر

ناوی باوک: کاوە

شوێن و کاتی شەهادەت: حەلەب / ٢ی کانونی دوەمی ٢٠٢١

 

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەلحەسەن

ناوی دایک: نوریە

ناوی باوک: زەکەریا

شوێن و کاتی شەهادەت: گوندەکانی حەلەب / ٢٠١٤

 

ناو و پاشناو: ئەحمەد خدرۆ

ناوی دایک: مەلیحە

ناوی باوک: حەسەن

شوێن و کاتی شەهادەت:  گوندەکانی حەلەب / ٢٠١٤

 

ناو و پاشناو: شەعبان ئیبراهیم

ناوی دایک: عەیوش

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی شەهادەت:  گوندەکانی حەلەب / ٢٠١٤

 

ناو و پاشناو: عەلی ئەلحلۆ

ناوی دایک: بەهیە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی شەهادەت: گوندەکانی حەلەب / ٢٠١٤

 

ناو و پاشناو: محەمەد عەلی ئەلبەشیر

ناوی دایک: مەریەم

ناوی باوک: حەسەن

شوێن و کاتی شەهادەت: گوندەکانی حەلەب / ٢٠١٤

 

ناو و پاشناو: مستەفا مەحمود

ناوی دایک: زەینۆ

ناوی باوک: وەلید

شوێن و کاتی شەهادەت: گوندەکانی حەلەب / ٢٠١٤

 

ناو و پاشناو: بەشار قاسم

کات و شوێنی شەهادەت: گوندەکانی حەلەب / ٢٠١٤

ف.ق