یەپەگە شانەیەکی چەتەکانی داعشی دەستگیرکرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان شانەیەکی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکردووە کە میت ئەندامانی شانەکەی پەروەردە کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاشکرای کرد کە شانەیەکی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکردووە.

راگەیەنراوەکەی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی تێکۆشانی گەورەی ئێمە لەدژی شانە شاراوەکانی داعشدا، شانەیەکەی داعش کە لەلایەن میتی تورکەوە پەروەردە کراوە ئاشکراکرا. ئەندامانی شانەکە لە ساڵەکە لە ٢٠١٧دا چوونەیە تورکیا و لە رۆحا میتی تورک پەروەردەی کردوون. دوای داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی، ئەوان چوونە رۆژئاوا و ماوەیەکی زۆر لە هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کاری هەواڵگێریان کردووە. شانەکە بە تایبەتی بە ئامانجی دروست ئاڵۆزی و تێکدەری لەلایەن میتەوە ئەرکدارکراون.

لە رۆژی ٥ی حوزەیراندا، لە نزیک شاری شەداد، لەسەر زانیاری هەواڵگێری لە بەرانبەر شانەکە دەست بە ئۆپەراسیۆنکراوە. شانەکە لە کاتی ئامادەکاری بۆ هێرش و کردەوەی تیرۆریستی لەلایەن هێزەکانمانەوە بووەتە ئامان. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٥ چەتە کوژراون."

بەپێی زانیاریەکان ناوی چەتەکان ئەمانەن:

رەحەد مەحمود خالید (خەڵکی عێراق)

رامی حەمدون خدر (خەڵکی حەلەب)

ئەحمەد مەحمود فەتاح (خەڵکی عێراق)

ئەبو خەتاب (خەڵکی عێراق)

حەمود حەمید محەمەد (خەڵکی سوریا)

ف.ق