ئۆپەراسیۆنی قەدەسە لە دژی داعش لە رۆژی سێهەم دایە

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک( قەسەدە) لە عەجیجەی دێرئەزۆر لەدژی چەتەکانی داعش ٣ ڕۆژە بەردەوامە، هێزەکانی قەسەدە هەڵیانکووتایە سەر چەندین شوێنی چەتەکاندا.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک( قەسەدە) لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە گوندەوارەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی دێرئەزۆر ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایش و سەربازی بەرفراوانی دەستپێکردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی تێکۆشان لە دژی چەتەکانی داعش کە لە هەرێمی عەجیج و لەسەر سنوورەکانی عێراق جمووجووڵیان هەیە، دەستیپێکردووە.

ڕاگەیەنرا کە هێزەکانی قەسەدە لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا گەلێک ڕێگە کە چەتەکانی داعش بۆ دەربازکردنی چەتە و چەک بە کاریان دەهێنا دۆزیوەتەوە. دەیان خەندەق و توونێلی چەتەکان بە مووشەک تەقێندراوەتەوە.

ک-ش