یەپەژە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی شێخمەقسوود بڵاوکردەوە

یەپەگە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لە گەڕەکی شیخمەقسوودی حەلەب بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.

راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بەم شێوەیە:

" ئێمە لەگەڵ بەرخۆدان و پێشەنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێری گەلەکەمانن لە شێخمەقسوود. ئێمە وەک فەرماندەیی یەپەژە بەهۆی دڕمانی باڵەخانەکە غەمگینی خۆمان رادەگەیەنین. لە رووداوەکەدا ١٦ هاوڵاتیمان گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلی وڵاتپارێزمان. هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

گەلی وڵاتپارێزمان لە شێخمەقسوود، شەهبا و عەفرین لە سەرەتای شۆڕشەوە و تاوەکو ئێستا، بەرخۆدانێکی بێوێنەیان بەڕێوە برد. ئەو گەمارۆیەی کە لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبرێت سیاسەتی بێئیرادەکردنی گەلانە. ئەمەش ئەنجامی شەڕی هەریمەکەیە. زۆربەی باڵەخانەکان بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە. لەبەرئەوەی گەلەکەمان دەرفەتی مادی باشی نییە، لەو باڵەخانە و خانووانەدا دەژین. گەلەکەمان لە دۆخێکی خراپدایە و رۆژانە لەژێر هەڕەشەی داگیرکەری تورکدایە. لەلایەکی دیکەوە لەژێر گەمارۆی رژێمی بەعسدایە. لەگەڵ ئەوەی رژێم هیچ مافێکی نییە کە گەمارۆ لەسەر گەلەکەمان دابنێت، بەڵام لەم دۆخە نالەبارەدا رژێم دەست لە سیاسەتی تەسلیمکردنی خۆی هەڵناگرێت.

لەبەرئەوەی هیچ هێزێک لە بەرامبەر ئەو دۆخەی کە گەلەکەمان تێیدا دەژی، بە رەگەزی مرۆیی بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ ناکەن، ئێمەش خۆمان بڕیارمانداوە کە قەدەرمان دیاری بکەین. جارێکی دیکە برینەکانمان بە هێزی جەوهەری خۆمان دەرمان دەکەین. دووبارە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی قوربانیان و هەموو گەلی خۆمان دەکەین."

ف.ق