یەپەژە: سەرکەوتنی کۆبانێ بەڵێنی سەردەمە

فەرماندەیی گشتی یەپەژە یادی شەهیدانی تێکۆشانی رۆژئاوای کردەوە و وتی، "بە روحی بەرخۆدانی کۆبانێ، ئەو شارانەی کە ئێستا لەلایەن چەتەکانی داعش و چەتەکانی ئەردۆغان داگیرکراون ئازاد دەکەین."

فەرماندەیی گشتی یەپەژە بە بۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی سەردەمی کۆبانێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی رزگارکردنی زێدی بەرخۆدان (کۆبانێ) سەرەتا پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانمان کە روحیان بەخت کرد و بوون بە سمبوڵی بەرخۆدانی گەلان، خانەوادەی شەهیدان، هەموو شەڕڤانانی رێگای ڕاستی، دۆستانی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی دەکەین.

شەڕی کۆبانی لە بەرانبەر دڕندەیی داعشی دوژمنی مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد سات بە سات بە قاڕەمانێتی نەوەکانی خوداوەندەکانی میزۆپۆتامیا وەک ئارین و رەڤانەکان ناویان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە پیتی زێڕین نووسی. هەرچەندە ٦ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی کۆبانێ تێدەپەڕێت، دەتوانین بڵێین ئەو شەڕڤانانەی کە ناویان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نووسی، ئەمڕۆ بوونەتە پیشەنگی هەموو ژنانی تێکۆشەر. لەمڕۆژەدا لە هەموو گۆڕەپانێک ژیان لەسەر رێچکەی ئاریس و ئاڤیستاکان بە روحی بەرخۆدانی کۆبانی، بە قاڕەمانی شەڕڤانێتی تێکۆشەر لە بەرخۆدانی سەردەمدا گیانیان فیدا دەکەن بۆ ئازادی هەموو گەلان، ئێمە دەبینین ئەمڕۆ بە هەزاران ژنی تێکۆشەر و ژن کە دڵیان بۆ ژنانی ئازاد لیدەدات، تێکۆشان دەکەن و بەرخۆدان دەکەن.

دەنگی ئازادی کە لە مێژووی ٢٦ی کانوونی دووەمدا کە بە دەنگی بەرخۆدانی مسۆگەر لەم رۆژە مێژووییەدا گەیشتە لوتکە، بە سەرکێشی سەدان کچی قاڕەمان و چەلەنگ کە دەنگیان گەیشتە زەوی و ئاسمان، بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بگەیەننە مرۆڤایەتی، هەر یەکەیان بە دەستماڵی سەرکەوتن وەک ئەمڕۆ لە کۆڵانەکانی کۆبانێ و لە سەنگەرەکە گەرمەکاندا کە ئازادی لێهەبوو، جێی خۆیان گرت. ئەمڕۆ ئێمە بە هەمان شیوە بۆ ئازادی کۆبانی بە کۆتایی بگەیەنین، ئێمە بە روحی بەرخۆدانی کۆبانێ ئەو شارانەی خۆمان کە بە دەستی دوژمنانی مرۆڤایەتی چەتەکانی ئەردۆغان و داعش داگیرکراون ئازاد دەکەین. ئازادی و سەرکەوتن کە لە کۆبانێ بینرا، ئێمە لە هەرسێ شارەکانی خۆمان کە داگیرکراون، بەدیدەهێنین.

دوایین جار لە کەسایەتی هاوڕێکانمان ئاڤیستا خابوور، یادی هەموو شەهیدانی شۆرشی رۆژئاوا دەکەینەوە و لەبەرانبەریان خۆمان دادەنەوێنین. شەشەمین ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز بێت. ئێمە وەک فەرماندەیی یەپەژە بەڵین و خۆشحاڵی خۆمان بۆ ئەم بۆنەیە و هەموو بۆنەکانمان دەردەبڕین. بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان ئێمە لە هەموو سەنگەرەکاندا ئاڵای سەرکەوتن، تا بەدیهێنانی خەون و خەیاڵی هەڤاڵانمان کە بوونە هۆکار کە ئەم رۆژانە ببینین، بەرز دەکەینەوە."

ف.ق