ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی دەوڵەتى تورک لە سەرێکانی تەقێنرایەوە

لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی لە ئۆتۆمبێلێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا بۆمبێک تەقییەوە و ژمارەیەک چەتە کوژران و بریندار بوون.

لە گوندی ئێریشا لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی بۆمبێک، کە پێشتر لە ناو ئۆتۆمبێلی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا چێندرابوو  تەقییەوە.

تەقینەوەکە ئەم بەیانیە روویدا و لە تەقینەوەیەکەدا ٣ چەتە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش چەتەی تر بریندار بوون.

ژ.ت