ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ لاڤرۆڤ کۆبوویەوە

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبوویەوە.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و میخایل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کۆ بوویەوە.

بەپێی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕوسیا تودەی (ئاڕ تی / RT) لە چاوپێکەوتنەکەدا لە وەزارەتی دەرەوە باسی لە پێشهات و پەرەسەندنەکانی سوریا کراوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگیی چارەسەرێک لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرا.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە، "ئێمە ڕامانگەیاندووە، ڕووسیا ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا هەموو جۆرە بەرپرسیاریەتییەک لە ئەستۆ بگرێت. ئێمە دووپاتمان کردەوە، کە پێویستە دەستبەجێ یەکپارچەیی خاکی سوریا جێبەجێ بکرێت".

ژ.ت