ئیلهام ئەحمەد: ئامانجی ئێمە لە ساڵی نوێدا کۆتاییهێنان بە داگیرکەریە

ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، هەرێمەکانی خۆسەری دیموکراتیک لە سوریا دەبنە ناوەندی یەکگرتووی دیموکراتی و وتی، "لە ساڵی نوێدا یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئێمە کۆتایی هێنان بە داگیرکەری و تێکۆشانی خۆپاراستنە لە جیهاندا."

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ئاماژەی بە خەبات، هەوڵە دیپلۆماسیەکان، خەباتی کۆمیتەی دەستووری بنەڕەتی لە ساڵی ٢٠٢٠ و پلانسازی ساڵی نوێ کرد.

ئیلهام ئەحمەد بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتە گرنگەکان کرد:

"خەباتمان بۆ دیموکراسیکردنی سوریا بەردەوامە، بەڵام عەقڵیەتی رژێمی سوریا لەم بارەیەوە تا ئێستا نەگۆڕاوە، ئەوەش هۆکاری قوڵبوونی قەیرانی سوریایە. چارەسەری قەیرانەکەش بە تەنها بە رێگایەک دەکرێت، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ هێڵی نەتەوەی دیموکراتی لە سوریا و یەکگرتنیش مەرجی سەرەکەیە بۆ دیموکراتبوونی وڵات و ئازادی گەلان.

بەهۆی شەڕ، کۆچبەری، تاڵان، ڕفاندن، گرتن و کوشتن کاتێک گەلانی سوریا و رژێمی سوریا بەراورد بکەین، دەبینین کە بەو هۆیەوە هەستی بێمتمانەیی دروست بووە. ئەم دۆخەش ئیرادەکانی شکاندووە، لە ڕووی هەڵوێستی گەلیش دەرکەوت کە ئەوان لەگەڵ ئەو لایەنەن کە پشتگیریان لێدەکات. ئەو کێشانە رێگرن لەبەردەم چارەسەری قەیران لە سوریا. لەگەڵ ئەوەشدا دەستوەردان لە دۆخی سوریادا هەیە، لە دابەشکردنی گەلانی سوریادا ڕۆڵێکی گەورە هەیە. قەیرانی سوریا قوڵە و باجی قوڕسیش دەدرێت. چارەسەری دۆخەکەش بە تەنها بە رێگایەک دەبێت، ئەوەیش هێڵی نەتەوەی دیموکراتیە لە سوریا و یەکگرتنیش مەرجی سەرەکەیە بۆ دیموکراتبوونی وڵات و ئازادی گەلان.

لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، هەندێک دیالۆگ لەنێوان هەندێک کەس و بەرە دروست بوو و رێکەوتن ئیمزاکران. مەسەدەش بەشداری هەندێک لەو خەباتانەدا کرد. ئێمە ئەو خەباتە بە گرنگ دەزانین. پێدەچێت خەباتێکی سەخت بێت، بەڵام ئەنجامی گەورەی لێ دەردەکەوێت. لەبەرئەوەی خەباتی ستراتیژین، داهاتووی گەلی سوریا دیاری دەکەن. ئێمە وەک گەلانی سوریا مافمان هەیە کە چارەسەری خۆمان بخەینەڕوو، خەباتی فۆرم و دیالۆگ، چاوپێکەوتنی چارەسەری لە رووی یەکگرتن گرنگە.

بەرێوەبەرایەتی خۆسەری پرۆژەیەی دیموکراتیکی خستەڕوو. لەناو بارودۆخێکی سەختدا کاری کرد، پرۆژەیەک بوو کە گەل بتوانێت خۆی بەڕێوەببات، بۆ هەموو سوریا یەکەمین ئەزموون بوو. کاتێک دەوڵەتی تورک بە قۆرسی هێرشی کردە سەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، جیهان دەیگۆت پرۆژەکە ناتوانێت دوو رۆژ لەبەرانبەر هێرشەکان خۆی رابگرێت و هەڵدەوەشێت. بە راستی هەندێک لایەن چاوەڕێیان دەکرد، پرۆژەکە هەڵوەشێت، هەندێک لایەنیش دەترسان پرۆژەکە هەڵوەشێت و ئەنجامی خراپ لەگەڵ خۆی بهێنێت و هەموو سوریا بگۆڕێت.

گەل خاوەنداری لە پڕۆژەکە کرد، گەل پێکەوە بەرخۆدانی کرد و کاتێک دۆخی پاراستن دروست بوو، زانییان ئەم پرۆژەیە ئەوەنیە کە باسی لێ دەکەن. زانییان کۆمەڵگا خۆیەتی، پشتگیریان لە پرۆژەکە کرد. ئەو شاندانەی سەردانی هەرێمەکەمان دەکەن، خاوەن واتای دیپلۆماسی و سیاسین. ئێمە باسی ناسینی سیاسی ناکەین، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، خەباتی چارەسەری دیمۆکراتی بۆ قەیرانی سوریا دەبێتە هۆکاری قبوڵکردن و ناسینی خۆسەری دیموکراتی. قبوڵکردنی خۆسەری دیموکراتی لە جیهان و سوریا ، قەرزی سەر شانی هەموو مرۆڤایەتیە. پێویستە جیهان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و پشتگیری لەم پرۆژەیە بکات."

ئیلهام لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ و لایەنەکانی دیکە وتی، "چاوپێکەوتن لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامە. هەڵوێستی ئێمە بۆ چارەسەری دیارە. یەکەمجارە بەشداریان لە کۆنگرەی ئێمەدا کرد. لە هەمانکاتدا خەباتی هاوبەش بەردەوامە. ئەمە بۆ چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ رووسیاش گرنگ بوو. بە تایبەتی لەسەر پرەنسیپی گەل و دیموکراتی یەکگرتووی گەلان، لەگەڵ رژێم دیالۆگ هەیە، گرنگی بە کۆبوونەوەکان دەدەین. لەم ڕووەوە ڕۆڵ و کاریگەری رووسیا هەیە.

ئەگەر رووسیا پشتگیری لە پڕۆژەی خۆسەری دیموکراستی بکات، ئەوەش دەبێتە یەکەم رێگای رزگاری رووسیا. رووسیا هاتووەتە ناو خاکی سوریا و هەڵەکانی رژێم بۆ ئەویش حسابە. لە هەمانکاتدا گەلانی سوریا هیوایان بە سیستمی خۆسەری هەیە و رزگاربوون لە زۆردەستی رژێم بەم سیستمە دەبینن.

رژێمی سوریا لە رووی فیزیکی و دەروونیەوە لەناو بۆشایەکی گەورەدایە. رۆژ بە رۆژ هەڵوێستی توندتر دەبێت. لە گۆڕانکاری و نوێبوونەوە دەترسیت. ترسی لەوەی لە دەسەڵاتی نەمێنێت. خۆرادەستکردن وەک ئازادی دەبینێت. لە جیاتی ئەوەی لە گەڵ گەل ئاشت ببێتەوە، لەگەڵ وڵاتانی وەک تورکیا رێکەوتن ئەنجام دەدات. نایەوێت دۆخی سەختی وڵات تێبگات. تا ئێستا پەروەردەی بە زمانی دایک قبوڵ نەکردووە. کورد وەک مێوان دەبینێت، لە دۆخی بەم شێوەیەدا پرسیارەکە ئەوەی چۆن دیموکراسی قبوڵ دەکات؟

عەقڵی ڕژێم وەک جارانە. هەموو کەسێکی کردە تیرۆرسیت و هێرشی کردە سەر. ئێستاش دەیەوێت قەسەدەش بەو شێوەیە پیشان بدات. بانگەشەیەکی خراپ دەکات، لە ئاستی باڵادا ئاڵۆزی دروست دەکات. دەیەوێت وەک رابردوو بەتەنها لە گۆڕەپانەکەدا بمێنێتەوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، هیچ رێگایەکی بۆ نامێنێتەوە. ئامانجی ئێمە گۆڕانکاری دیموکراتی و ئازادی گەلانە. لە دەرەوەی ئەوە هیچ بژاردەیەک نییە."

ئیلهام ئەحمەد لەبارەی گەمارۆی سەر هەرێمەکەش وتی، "ناکۆکی نێوان وڵاتان زیان بە گەلانی سوریا دەگەیەنێت. لە هەرێمەکەمان ٥ ملیۆن کەس هەیە. رژێم دەیەوێت رێگا لە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت و هەوڵ دەدات جگە لە هەرێمەکانی خۆی هاوکاری بۆ هیچ هەرێمێکی تر رەوانە نەکرێت. بەم شێوەیە دەیەوێت هەموو کەسێک پێویستی بە رژێم بێت و هەڕێمەکانی دەسەڵات خۆی فراوان بکاتەوە.

دەبێت پشتیوانی لە بەڕێوەبەریی خۆسەر بکرێت و هاوکاری بکرێت، دەبێت نەتەوە یەکگرتوەکان راستەەوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەریی خۆسەردا رێککەوتن ئیمزا بکات. ٧ ساڵە بەڕێوەەبەریی خۆسەری دیموکراتیک دامەزراوە. لەو ماوەیەدا خزمەتی ٥ ملیۆن مرۆڤ دەکات. هاوکات هاوکاریی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێم و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیش دەکات. ماددەی سوتەمەنی و خۆراک بۆ سەرتاسەری سوریا دەنێرێت. لە ناو پێکهاتەکانی سوریادا جیاوازی ناکات. دەبێت لە داهاتوودا نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتن و پەیمان لەگەڵ بەڕێوەبەریی خۆسەر دا ئیمزا بکات.

ئەحمەد سەرنجی خستەر کارەکانی دەستووری بنەڕەتی و کۆمیتەى نووسینەوەى دەستووری بنەڕەتی و وتی، "کاری کۆمیتەى دەستووری بنەڕەتی نەک لەلایەن گەلانەوە، بەڵکو لە رێگەى رێککەوتنی نێوان دەوڵەتەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە کارەکانی کۆمیتەى دەستووری بنەڕەتیدا رێککەوتن لە نێوان دەوڵەتەکاندا هەیە. ئەوانەى تورکیا لەسەری رەزامەند نەبێت رێگایان پێنادرێت بەشداری کارەکانی کۆمیتەکە بکەن. ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) و بەڕێوەبەریی خۆسەر بەشدار ناکەن. تاوەکو ئێستاش هیچ پێشکەوتنێک لە کۆمیتەى نووسینەوەى دەستووری بنەڕەتیدا رووی نەداوە. بۆ کارێکی وەها ستراتیژیک و گرنگ هاوبەشانی هەموو گەلانی سوریا و نوێنەرانی هەموو ئۆپۆزسیۆن بەشدار ناکەن. لەسەر ئەو بنەمایە، نەک ریفراندۆم، بەڵکو پرەنسیبی گشتییان لە بەرچاو گرتووە، دەستوورێکی بنەڕەتیی هاوبەش بنووسرێت. مافی ئەم نەتەوەیە ناخرێتە ریفراندۆمەوە. ئەو کۆمیتەى ئێستا بۆ نووسینەوەى دەستوور، دەستوورەکەیان لە خزمەتى گەلانی سوریادا نابێت".  

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک لەبارەی ئامانج و پلانەکانی ساڵی نوێ وتی، "ئامانجمان بەهێزکردنی خەباتی بەڕێوەبەریی خۆسەرە. مەسەدە بۆ بەرێوەبەریی خۆسەر بە شێوەیەکی فەرمی کار دەکات. لە کۆنگرە ئەنجامدراوەکاندا بڕیار لەسەر خەباتی سەرلەنوێ بە رێکخستنکردنەوە و بونیاتنانەوە دراوە. بەوە رێگری لە قەیران و کێشەکان دەکرێت. بەوە پێشکەوتنی گەورە لە خەباتی بەرێوەبەریی خۆسەردا بەدی دێت.

لە ساڵی نوێدا یەکێکی تر لە ئامانجە بنەڕەتییەکانمان، کۆتایهینان دەبێت بە داگیرکەری و تێکۆشانی خۆپاراستن دەبێت، کە سەرتاسەری جیهان ئەو تێکۆشانە ببیستێت. بە دڵنیاییەوە هەرێمە خۆسەرە دیموکراتیکەکان دەبنە ناوەندی دیموکراسیی هاوبەشی سوریا. لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریادا و بە خەباتی هاوبەشی هەموو لایەنەکان کار بۆ چارەسەری دەکەین و ئەەش پرۆژەى هاوبەشمانە".

ف.ق / ژ.ت