ئێزدیانی عەفرین بۆ شەنگال ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بەڕێوەبەری خۆسەری هەرێمی عەفرین بۆ پشتگیریکردن لە گەلی شەنگال و یەکێتی ئێزدیانی عەفرین لە کەمپی بەرخۆدان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە بەشداری هەموو ئەندامان و ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا لە کەمپی بەرخۆدان ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پشتگیری خۆیان بۆ شەنگال دەربڕی.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی ' بە ئیرادەی گەلی ئێزدی خیانەت لەناودەبەین و ئازادی مسۆگەر دەکەین' دەستیپێکرد.

دوای خولەکێک رێزگرتن بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی لە لایەن زەلوخ رەشید و سلێمان جەعفەر ئەندامانی بەڕێوەبەری خۆسەر راگەیەنراو خوێندرانەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتبوو: "پەیامەکەی ٩ی تشرینی یەکەم لەنێوان تورکیا، هەولێر و بەغدا کە ئیرادەی ئێزدیان ناناسن، شەرمەزار دەکەینو بە رەوای نابینین.

شەنگال کە بە درێژایی مێژوو وەک شوێن و پەرستگەی ئێزدیان دەناسرێت، بە دەیان جار ئیمپراتۆری عوسمانی کۆمەڵکوژی و فەرمانی لەدهی ئەنجامداوە. فەرمانەکان دوای هێرشەکەی داعش گەیشتە ٧٣ فەرمان.

کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال، هێزە هەرێمەیکان، پەدەکە و حکومەتی عێراق، ئێزدیانیان بەجێ هێرش و هەڵهاتن. کۆمەڵگای ئێزدیان رووبەرووی قڕکردن کرد.

لە ئێستاشدا ئەو هێزانە رێککەوتوون و دەیانەوێت کردەوەکانینا کە لەنیوەدا ماونەتەوە جێبەجێ بکەن."

ف.ق