ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەمی کردوە

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بە تەنها ١٤ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی  کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرای کرد، ٧ ژن و ٧ پیاوی دیکە لە سەرتاسەری هەرێمەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لەم شارانەی خوارەوەن:

قامشلۆ ٤

تەل تەمر ١

دێرک ٥

گرکێ لەگێ ١

ترسبەسپیێ ١

رەقا ١

شەهبا ١

مستەفا باسی ئەوەشی کرد، کەسێکی توشبوو چاکبوەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

بەو شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتە ٨ هەزار و ١١٣ کەس، لەو ژمارەیە ٢٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ١٥٠ کەسیش چاک بونەتەوە.

ف.ق