ژنە رفێنراوەکانی عەفرین

پرۆژەى ژنە بێسەروشوێنکراوەکانی عەفرین (Missin Afrin Women Project) کار بۆ بە دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین دەکات، کە لە ساڵی ٢٠١٨ و لە دوای داگیرکردنی عەفرینەوە ٢٠٠ ژنیان رفاندووە.

پرۆژەى رووداوەکانی رفاندنی ژنان لەسەر ماڵپەڕی https://missingafrinwomen.org زانیاری لەبارەى ژنە رفێندراوەکانی عەفرین دەخاتەڕوو. لەو پرۆژەیەدا ئەوە روون دەبێتەوە کام رووداوی رفاندنی ژنان لەلایەن کام یەک لە گروپە چەتەکانەوە ئەنجامدراوە.

لە دوا راپۆرتی رێکخراوەکەدا راگەیاندراوە، تەنها لە مانگی تشرینی دووەمدا لە عەفرین ١١ ژن رفێندراون و یەکێک لە ژنەکان ئازاد کراوە، بەڵام هێشتا ١٠ ژنەکەى تر بێسەروشوێنن.

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پرۆژەکە بە ناوی میگهان بۆدیتا بە ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)ی راگەیاندووە، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە زیاتر ٢٠٠ ژن لە عەفرین رفێندراون و تاوەکو ئێستاش دوو لەسەر سێی ژنە رفێندراوەکان بێسەروشوێنن.

پرۆژەى رووداوەکانی رفاندنی ژنان لە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە دەتوانن لەسەرم ئەم ماڵپەڕە سەیر بکەن:

https://missingafrinwomen.org/data/

ژ.ت