ژنانی گەنج بە رێپێوانێک گۆشەگیری سەر ئۆجالانیان شەرمەزار کرد

یەکێتی ژنانی گەنجی عەفرین لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکیان ئەنجامدا. ژنانی گەنج کە لەسەر رێگەی سەرەکی گوندی ماراتای ناوچەی ئەهداسی کانتۆنی شەهبا رێپێوانیان ئەنجامدا، پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی یەکێتی ژنانی گەنجیان بەرزکردەوە.

لە رێپێوانەکەدا دروشم بۆ ئازادی ئۆجالان و شەرمەزارکردنی فشارەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زیندانیە سیاسیەکان بەرزکرایەوە.

رێپێوانی ژنانی گەنج لە پارکی ناوچەی ئەحداس کۆتایی هات و ژنان کۆبونەوە و خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان.

رۆسێل عەبدولحەمید ئەنجامی یەکێتی ژنانی گەنج لەوێ راگەیەنراوێکی خوێندەوە و تێیدا رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە هەموو ژنان، بە تایبەتی ژنان گەنج پیرۆز کرا و باسی ئەوەکرا کە ئامانجی گۆشەگیری تێکشکاندنی ئیرادەی گەلانی ئاشتیخوازە.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتانی کاپیتالیست هەوڵ دەدەن گەلان پارچە بکەن و هزری مرۆیی و نیشانەکانی برایەتی گەلان کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەیە تێکبشکێنن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان لەسەر گەلان بسەپێنن.

سۆسێل عەبدولحەمید باسی ئەوەشی کرد کە رێبەری گەلی کورد لە هەموو مافە یاساییەکان بێبەشکراوە و دەسەڵاتی تورک کو مافی زیندانیان سیاسی پێشێل دەکات، هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان و مرۆڤایەتی پێشێل دەکات.

دوای خوێندنەوەی راگەیەنراوەکە، دروشمی بانگەوازی ئازادی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان گۆڕەپانەکەی پڕ کردەوە.

ف.ق