ژنانی گەنج یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسیان کردوە

یەکێتی ژنانی گەنج لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێ ژنە تێکۆشەری کورد ساکینا جانسز، فیدان دۆغان ولەیلا شایلەمز لە گۆرستانی شەهیدانی شەهید خەباتی دێرک چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج بە چالاکییەک یادی شەهیدانی کۆمەڵکووژیەکەی پاریسیان کردوە.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە شەهیدگەی شەهید خەبات دێرک بەرێوەجوو. دەربارەی تێکۆشانی شەهیدان جانسز، دۆغان و شایلەمز سینەفیزیۆنێک بڵاوکرایەوە.

چالاکییەکە بەدرووشمی ' بژی بەرخۆدانی ژنی ئازاد' کۆتایی هات.

ک-ش