ئاماری نوێی حکومەتى ئێران؛ دۆخی ٣ هەزار و ٩٨٧ تووشبووی کۆرۆنا خراپە
وەزارەتی تەندروستیی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە / ٧ی نیسان دوایین ئاماری تووشبووانى بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە / ٧ی نیسان دوایین ئاماری تووشبووانى بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوکردەوە.
کیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتى تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ هەزار و ٨٩ کەسی تر تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکران و بەوەش ژمارەى توشبوانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٦٢ هەزار و ٦٨٩ کەس.
راشیگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٣ کەسی تر بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتوەتە ٣٨٧٢ کەس.
جەهانپور لەبارەی ئەو توشبووانەوەى چاکبوونەتەو وتی، تاوەکو ئێستا ٢٧ هەزار و ٣٩ کەسی تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
باسی ئەوەشیکرد، لە ئێستادا باری تەندروستیی ٣٩٨٧ تووشبوی کۆرۆنا ناجێگیرە و لە دۆخێکی قورسدان.
ئەوەش لە کاتێکدایە تۆم توگندات سەرۆکی کۆمیتەى کاروباری دەرەوەى پەرلەمانى بەریتانیا دوێنێ رەخنەى لە ئێران و چین و رووسیا گرتبوو و رایگەیاندبوو "ئەوان لە بریی هاوکاریکردنی وڵاتانی تر بۆ کاردانەوەى خێرا لە دژی ڤایرۆسەکە، زانیارییە سەرەکی و گرنگەکانیان لەبارەى ڤایرۆسەکەوە لە پێناو پاراستنی وێنای رژێمەکانى خۆیان دەستکاری کردووە".
ژ.ت