فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا له شاری دیوسبۆرگ سه‌ردانی كارگه‌یه‌كی كرد به ناوی «تورك گه‌لینلیك». له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك له پشتیوانانی عه‌فرین كۆبوونه‌وه و چه‌ندین درووشمی وه‌ك «به‌سه كۆمه‌ڵكوژیی عه‌فرین»، «بكوژ ئه‌ردۆغان» و «تانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كوردستان به‌رنه ده‌ره‌وه» گوترانه‌وه.
له دوای سه‌ردانی بۆ كارگه‌كه، شتاینمایه‌ر سڵاوی له ئاپۆڕای گه‌ل كرد و له‌و ساته‌دا چالاكێكی كورد پرسیارێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد. لێی پرسی: به‌ڕێز شتاینمایه‌ر ئێوه هه‌تا كه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بن بۆ ڕاگرتنی كۆمه‌ڵكوژی له عه‌فرین؟
دوای ئه‌و پرسیاره سه‌رۆك كۆمار به‌په‌له له ناوچه‌كه ڕۆیشت، پاشان چالاكێكی دیكه به ده‌نگێكی به‌رز پرسی: بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه بوه‌ستنه‌وه، پێویسته چه‌ند مرۆڤی دیكه بمرن؟ به تانكه‌كانی ئێوه منداڵانی ئێمه ده‌كوژرێن.
هێشتا سه‌رۆك كۆمار له ناوچه‌كه مابوو، كاتێك پۆلیس به‌توندی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئه‌و چالاكه و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد.
فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا دواتر سه‌ردانی فێرگه‌یه‌كی یۆنیسكۆی كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شاندێكی پلاتفۆڕمی خاوه‌نداری كردن له عه‌فرین دیداری ئه‌نجامدا.
خه‌یری ئرماك، به نوێنه‌رایه‌تیی پلاتفۆرمه‌كه دۆسیه‌یه‌كی ڕاده‌ستی سه‌رۆك كۆمار كرد. شتاینمایه‌ر-یش به‌ڵێنی به شانده‌كه دا كه خۆی لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بكات و ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری بكات.
دواتر شانده‌كه له‌گه‌ڵ د. شمۆلكه ئۆلیڤه‌ر، یاریده‌ره‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا دیدارێكی ١٠ خوله‌كییان ئه‌نجامدا. له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی گه‌لی عه‌فرین و كوردستانیانی ئه‌ڵمانیا كرا.
s.m