نەمسا: لە دژی تورکیا دەبێت هەنگاو بنرێت

کارۆلین ئیدستادلەر وەزیری دەرەوەی نەمسا رایگەیاند، دەبێت یەکێتی ئەوروپا لە دژی تورکیا بە شێوەیەکی ئاشکرا هەڵوێستی خۆی بخاتەروو و هەنگاو بنێت.

کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی ئەوروپا کە بڕیار درابوو لە ٢٤-٢٥ی ئەم مانگەدا بە تایبەت لە بارەی کێشەکانی تورکیاوە کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسێکی نزیک لە سەرۆکی کۆنسەی ئەورپا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ٢ی مانگی داهاتوو دواخرا.

کارۆلین ئیدستادلەر وەزیری دەرەوەی نەمسا لە بارەی کۆبوونەوە باڵاکەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ئاشکرایە ئێمە هەڵوێستی ئەوروپا لە بارەی چین و تورکیا گوتوبێژ دەکەین. ئوستورالیا لە هەوڵی ئەوەدایە کۆتایی بە هەموو ئەو جێگرەوانەی پێشکەشی مێزی گفتوگۆ کراون و دانوستانەکانی بە ئەندامبوون کە لە گەڵ تورکیا بەڕێوە دەچیت، بهێنێت."

لە بارەی پرسیاری ئەوەی ئایا جموجوڵکانی ئەنقەڕە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی، دەکرێت بە بێ سزا بمێننەوە؟ ناوبراو وتی، ئاشکرایە کە دەوڵەت ناتوانێت مافی مرۆڤ پێشێل بکات و شەڕ بەرپا بکات. لەم چوارچێوەیەدا دەوڵەتانی ئەندام پشت ئەستوورن بەوە کە بە هاوئاهەنگی، ئاڵۆزیەکان کەم بکەنەوە. بەڵام جگە لە نواندنی هەڵوێست، دەبێت گۆتوبێژ لەبارەی جێگرەوەکانیش بکرێت. ئوسترالیا لە ساڵی ٢٠١٦وە لایەنگریی ئەوەیە کە دانوستانەکان بۆ بەئەندامبوون کۆتایی پێبهێنرێت. تورکیا لەو کاتەوە دوور کەوتووەتەوە لە نرخەکانی ئەروپا.

ز.ش