ئوسلو، لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە لایەن رژێمی ئێرانەوە رسوا و شەرمەزار کرا

هێرشە داگیرکەریەکان و لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە لایەن رژێمی ئێرانەوە، لە شاری ئوسلوی پایتەختی نەرویج بە چالاکیەک رسوا و شەرمەزار کرا.

چالاکیەکە بە دەستپێشخەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لە شاری ئوسلوی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چوو. کوردستانیان و دۆستانیان لە بەردەم کۆنسولخانەی ئێران لە ئوسلو گردبوونەوە و لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە لایەن رژێمی ئێران و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستانیان، شەرمەزار کرد.

چالاکیەکە بە خولەکێکی رێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر چەندین پەیام پێشکەش کران و بەڵێنی ئەوەش درا کە لەسەر رێچکەی شەهیدەکانیان بەردەوام دەبن.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی 'رژێمی تیرۆر رۆڵەکانمان رەشەکوژ دەکات'، 'ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان و هەموو زیندانیان' و 'شەهید نامرن' کۆتایی پێهات.

ز.ش