ئولوچ: ئامانجی دەستەڵات لە ناوبردنی ئۆپۆزسیۆنە

ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسێۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەودا کە دەسەڵاتداری دیاری لێبووردنی زیندانەکان دەداتە لایەنگرانی خۆێ و ناڕازەیاکانیش دەکوژێت.

ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئەمرۆ دەربارەی پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندانیان کە وا بڕیارە لە دەستەی گشتی گفتوگۆی لەسەر بکرێت، کۆنگریەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

دیاری لێبووردن دەدەنە لاینگرانی خۆیان

دەربارەی پرۆژە یاسای کەمکرنەوەی سزای زیندانیان  ئێمە زۆر جار لێدوانمان داوە و لە کۆمسیۆن گفتوگۆمان لەسەری کردووە. ئێمە پێشنیازی خۆمان پێشکەشی ئاکەپە، جەهەپە و ئیی پارتی کرد. بەڵام دەسەڵات گوێ ناداتە پێشنیازی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان.

ئەمرۆ ئەو پرۆژە یاسایە گفوگۆی لەسەر دەکرێت. وادیارە بە پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندانیان دەیانەوێت دیاری لێبووردن بدەنە لاینگرانی خۆیان.

ئێمە دەزانین لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسێکی زۆر لەسەر زیندانەکان  هەیە. دەبێت زیندانیان ئازاد بکرێن، بۆ ئەم هەنگاوەش زۆر ڕێی و ڕێباز هەیە.

دەسەڵات چیکرد؟ ڕیوشوێنیان نەگرتەبەر لە بەردەم ڤایرۆسی کۆرۆنا، ویستیان بە یاسای کەمکردنەوە سزای زیندانیان هەندیک گۆڕانکاری بکەن. بەڵام لە ئیستادا یاساکانیان لە پێشتر خراپتر کرد، دەسەڵات بەو هەنگاوانەی کە دەیناگرێتەبەر خزمەت بە کۆمەڵگا ناکات، دەسەڵات ئەو بەڵێنەی بە لاینگرانی خۆیدابوو بە بیانووی گرتنەبەری ڕێوشوێن لەبەرانبەر ڤایرۆرسی کۆرۆنا  بەلێنەکەی خۆی دەباتە سەر و لایەنگرتانی خۆی ئازاد دەکات.

لە هەندێک قاوش زیاتر لە ١٠٠ کەسی تێدایە

بەپێ ئامارەکانی ٢٠٢٠ لە ٣٣٥ زیندان ٢٤٩ هەزار کەس هەیە. لە هەندێک قاوش زیاتر لە ١٠٠ کەسی تیدا دەمینێت. لەو زیندانانە زیندانیان ناتوانن بە باشی خواردن بخۆن، ناتوانن سود لە ڕۆژ وەربگرن، وەک پێوست کارمەندی تەندروستی لەو زیندانانە نییە، پێوستیەکانی پاکوخاوێنی بەپارە پیان دەفرۆشرێت. لەبەر ئەوەش مەترسی گەورە لەسەر ئەو قاوشانە هەیە. دەوڵەت لە ژیان و  چارەنووسی زیندانیان بەرپرسیارە. زیندانیان کۆیلەی دەسەڵات نین.

ئەو دەسەڵاتە دەڵیت ئەگەر ئێوە خوێندکار و ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنوس، هەدەپە و سیاسیبن ئەوا سزاکەتان بەردەوام دەبێت،  دەربارەی کەسانی ئۆپۆزسێۆن ئەوانەی لەسەر بیروڕای سیاسی دەستگیرکراون هیچ هەنگاوێک ناگریتەبەر، نایانەوێت زیندانیانی سیاسی ئازاد ببن. ئێمە هەڵویستێکی تووند پێشانی ئەو هەنگاوی دەسەڵات دەدەین. دەبێت ئەو کۆمەڵگایە ببینێت کە دەستدرێژکەر. دز، مافیا و تریاکفرۆش ئازاد دەکرێن بەڵام هاوسەرۆکی شارەوانیەکان، ڕۆشنبیر، خوێندکار و نووسەر ئازاد ناکرێن.

ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت زۆر زیندانی ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، لەبەر ئەوە ئێمە داوا لە هەموو ڕێکخستنەکانی مافی مرۆڤ، لایەنە سیاسیەکانی ئۆپۆزسێۆن، سەندیکا، کۆمەڵە و هەموو هاوڵاتیەکی خاون وێژدان دەکەین کە لەبەرامبەر ئەو یاسایە بێدەنگ نەبن.

ف.ق