ئیشکگرانی ئازادی: پێویستە ئەوروپا بەرپرسیاری خۆی لە سەر گۆشەگیری جێبەجێ بکات

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئازادی ئۆجالان لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە هەفتەی ٣٨٥ دا بەردەوامە. چالاکوانان ڕایانگەیاند، پێویستە ئەوروپا بەرپرسیاری خۆی لە سەر گۆشەگیری جێبەجێ بکات.

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئازادی ئۆجالان لبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە هەفتەی ٣٨٥ دا بە بەشداری گروپێکی نوێ بەردەوامە. هەفتەی ڕابردوو گروپێک لە کوردان دانیمارک بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. ئەم هەفتەیەش گەنجانی ویلایەتی ساچسینی ئەڵمانی لە چالاکیەکەدا بەشدارە.

حاجی موراد زەر، مەحمود چیچەک و محەمەد ئەمین ئاری لە گروپە نوێکەدا بەشدارن. گروپەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانێکی گەورە هەیە، بەڵام ئێمە هیچ زانیاریمان لە سەر ئۆجالان نییە. لەم سەردەمەدا زوڵمێکی گەرە هەیە. ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو بەرپرسانی ئەوروپا هەیە، با گوێ لە دەنگی کورد بدەن."

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستپێکرا. تا ئێستا ٢ هەزار کوردستانی ئەوروپا و کوردستان بەشذاریان لە چالاکیەکەدا کردووە.

ف.ق