ئیشکگری ئازادی بۆئۆجالان لەهەفتەی ٣٧٧دا بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبەرامبەر باڵەخانەی پارلەمانی ئەوروپا ٣٧٧ هەفتەیە بەردەوامە.

چالاکانی ئەم هەفتەیە کۆمەڵیک گەنجی کوردن کە لە  شاری ستراسبۆرگ-ی فەرانساوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

گەنجانی کورد پەلدا، ئەمراح و ئەرهان لەبارەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەر ئۆجالاندا نامیلکەیان بڵاوکردووە. لەچالاکیەکەدا هەروەها ڕای گشتی لەسەر خەباتی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد ئاگاداردەکرێتەوە.

چالاکیى ئێشکگری بۆ ئازادیى ئۆجالان لە ٢٥ی حوەزیرانى ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕ لە بەردەم بارەگاى ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە. ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد لە مانگێکدا هیچ نەبێت هەفتەیەک دەبن بە ئیشکگر. تا ئێستا پەیوەندی بە سەدان هەزار کەسەوە کراوە و دەربارەی خەبات و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و تێکۆشانی رێبەر ئۆجالان ئاگادارکراونەتەوە.

ک-ش