ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە هەفتەی ٣٧٣ دایە

چالاکوانانی ئەم هەفتەیەی ئێشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجەلان' لە پێش بینای ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورپا سێ کوردستانی شاری گیسن-ی ئەڵمانیان.

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کوررد عەبدوڵا ئۆجالان لەشاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە پێش بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و هەر هەفتەیەک گروپێک لە شارێکی جیاوازی ئەورپاوە دەچنە شوێنى چالاکییەکە و درێژە بە چالاکییەکە دەدەن.

ئێشکگرانی ئەم هەفتەتە بارش ئایدۆغان، ئەمین ئەمەکتار و عوسمان عوسمان-ن و لە شاری گیسن-ی وڵاتی ئەڵمانیاوە چوون بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی ئازادیى ئۆجالان دا.

بارش ئایدۆغان بە ناوی گرپەکەیانەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند: گەلی کورد بە ساڵانە ئەو چالاکییە درێژە پێ دەدات، خەونی  گەل ئازادیی ڕێبەرکەیەتی.

بارش ئایدۆغان ئاماژەی بەوەشدا، ئیتر گەلی کورد سەبری نەماوە و بە حەسرەتی دیدارە لەگەڵ ئۆجالان و وتیشی "سەبری ئێمەش سنووری خۆی هەیە و با ئیتر لەوە زیاتر درێژە نەکێشێت".

هەروەها داوای لە ئەنجوومەنی ئەوروپا و کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی - CPT) کرد وتی: "لە پێش هەموو شتێکەوە داوایان لێ دەکەین، شکۆ و ویژدانى مرۆڤایەتی ببینن" هەروەها لە چوارچێوەی وتەکانیدا داوای لە دەوڵەتانی دونیا کرد، کە گەلی کورد نەکە ئامێر بۆ پێكهێنانی بەرژەوندییەکانی خۆیان و سیاسەتە دووڕوانەکانیان.

ژ.ت