'ئەردۆغان، سەرۆکی ئیخوان موسلمینە'

ئەرۆدغان ناوی مورسی وەک شەهید هێنا و بە مەراسیمیکی تایبەت یادیکردەوە، بەوکارەش بۆهەموو جیهان ئاشکرای کرد، ئەردۆغان سەرۆکی بزاڤی ئیخوانەلموسلیمنە لە ناوچەکە.

لە شەری ناوخۆی لیبیادا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕژێمەکە ئەردۆغان بەبی حسیابکردن بۆ یاسا نێودەوڵەتیەکان دەەستێوەران لەو وڵاتە دەکات، بەو شێوازە  شەری ناوخۆی لیبیا گەرمتر دەکات، ڕژێمەکە ئەردۆغان زیاتر لە ١٥ ساڵە لەسەرهەرێمی باکووری ئەفریقا کار دەکات. گەلێک ڕژێم لەو ناوچەیە کە هاتوونەتە سەر دەسەڵات بەپارەی ولاتانی قەتەر و بە هاوکای سیاسی، دیبلۆماسی و سەربازی ڕژێمەکەی ئەردؤغان دروست بوونە، ئەو دەستێوارەدانەش بەناوی سیاسەتەوە، ڕێکخستنی ئیسلامی ئیخوان موسلمین دەکات، لە بەهاری عەرەبی پشتیوانی محمد مورسی کرد لە میسر کردیە دەسەڵات دار. لە رێگای بزوتنەی حەماس هەموو کادرە ئیخوانیەکانی لە زیندانەکانی فەڵستین ڕفاند و ئازادی کردن،  وەک تیمێک لەگەڵ مورسی کردیانە بەرێوبەر بە دەستەڵاتی خۆیەوە پەیوستیانی کرد.

هاوکات لە سودان ڕێکخستنی عومەر بەشیری بە‌هێزکرد لە سەر ڕێبازی ئیخوان موسلمین هەموو هاوکارێکی بۆ بەشیر نارد، تا گەیشتیە ڕادەیەک ڕژێـمەکەی عەمەر بەشیری سودان، دوورگەی ساوکێن-ی لەسەر دەریای سور پێشکەشی سوڵاتانی خۆی ئەردۆغان کرد، تا ڕژێمی ئیخوانی ئەردۆغان وەک بارەگا بۆ ڕێکخستنی ئیخوانی بەکاری بێنێت و دەستێوەردان لە باشوری ئەفریقا بکات.

شەڕی ناوخۆی لیبیا دەریخست کە ڕژیمەکەی ئەردۆغان، سەرۆکایەتی بزاڤی ئیخوان موسلمین دەکات. بەتایبەتی لەشەری ناوخۆی لیبیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دیار بوو کە ئەردۆغان بە هاوکاری کردنی بەرێوبەرایەتی تەرابلواس  بۆتە هۆکار فراوانتر بوونی شەری ناوخۆی لیبایا. بەدەیان جار ئەنجوومەنی نەتەوەی لیبیا، لەدژی دەستیووارەدانی ڕژێمەکەی ئەردۆغان  لە نەتەوە یەکگرتوەکان سکاڵای لە سە  ڕژێمەکەی ئەردۆغان تۆمارکردووە، بۆئەوەی دەست لەشەری ناوخۆی لیبیا وەرنەدات، بەڵام ئەردۆغان بەپارەی قەتەر بە هێزی سەربازی خۆی ڕۆژ لەدوای رۆژ هاوکاریەکانی بۆ بەڕێوبەرایەتی سارج زیاتر دەکات لە دوای کاردانەوش ڕۆژێک پێش ئیستا هێزەکانی حەفتار فرۆکەیکی فڕۆکەیەکی پڕلەچەکی تورکیایان لەگەڵ گروپیکی پۆلیسی تورکی کە لەناوی لە فرۆکەخانەی بوون لە شاری میسراتە خستە خوارەوە.

ئەردۆغان بەدوای چی کەوتوە چی دەکات لە باشوری ئەفریقا؟ ئەگەر بەدوای فراوانکردنی سنورەکانی میساقی میلی عوسمانیەکان نییە ئەو بەدوای چێەوەیە؟

 مێژوو لەبەرچاوە، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، دوورگەی  سەواکئەنی پێش سەدان ساڵ بۆ خۆی وەک بارگایەک بەکار هێنا بوو.  تئیستاش شوێنەواری عوسمانیەکان لە دوورگەی سەواکئەنی دەبینرێت، لە پێش چاوی کامیرەکان ئەردۆغان لە کاتی سەردانیکردنی گوایە براکەی عومەر بەشیری کردبوو وتبووی: دوورگەی سەواکئەنی هێ تورکیایە بە گرێبەست لە عومەر بەشیر وەریان گرتوە گوایە ئەردۆغان ئەو دوورگەیە نۆژەن دەکاتەوە.

ئەو ڕژێمانەی کە ئەردۆغان هاوکاری کردن بە مورسی دەستی پێکرد و بە عومەر بەشیر بەردەوامە دەکات، لەگەڵ تونس کۆتای پێ هێنا، لە رۆژی ئەمۆرشدا لەگەڵ بەرێوبەرایەتی تەرابلوس و ساراچە، یەک بەدوای یەک وەک دۆمینە کەوتنە خوارەوە. گەلی باکور و باشوری ئەفریا ئەو دەسەڵآتە ئیخوانیان کرد ناو زبڵدانی مێژوو کە سەر بە ئەردۆغان بوو.

کاتێک لە دادگا مورسی مرد تەنیا ئەردۆغان و ڕژێمەکەی خاونداریان لە مورسی کرد، ئەردۆغان مردنەکەی مورسی وەک شەهیدی ڕیبازەکەی خۆی بەناو کرد بە مەراسیمیك یادی کردوە، بەو شێووەیە ئەردۆغان بە هەموو جیهانی ڕایگیاند کە خۆێ سەرۆکی بزاڤی ئیخوان موسلمینە لە ناوچەکە، ئەردۆغان هەناسەی کۆتای ژیانی سیاسی  لە تەرابلوسی لیبایە، ڕۆژێک یاخود مانگێک بێت چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان، سارچ لە تەرابلوس و مەحمەد جۆڵانی لە ئیدلیب  وەک شەهیدی ئیخوان موسلیمین ڕابگەێنێت.

ک-ش