ئەستەنبول، ئەندامانی گروپی یوروم دەستگیر کران

ئەندامانی گروپی یوروم کە لە ناوچەی بەیکوزی ئەستەنبول خەریکی پڕۆڤە و ئامادەکاری کۆنسێرتێک بوون، لە لایەن پۆلیسی رژێمی تورکەوە دەستگیر کران.

هەر یەک لە دیلان پۆیراز، بەهار کورت، بەتول ڤاران، ئەرەن ئەردەم، بارش یوکسەل و سەرجان تۆپتانجی ئەندامانی گروپی یوروم کە لە پۆلۆنەزکۆی ناوچەی بەیکوزی ئەستەنبول خەریکی پڕۆڤە و ئامادەکاری بوون بۆ کۆنسێرێت، دوای ئەوەی لە لایەن هێزێکی پۆلیسی رژێمی تورکەوە هەڵکوتایە سەریان، هەموویان دەستگیر کران.

نووسینگەی مافی گەلانیش لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەندامانی گروپی یوروم، هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوەندی کلتوری ئیدیلیش.

لە لێدوانەکەدا باس لەوەش کرا کە گەڕان و پشکنینی هێزەکانی پۆلیس لە ناوەندی کلتوری ئیدیل بەردەوامە.

ز.ش