ئەمشەو لە بەغدا٩٠حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا و٤حاڵەتی مردن تۆمارکرا

ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند کە تیدا بەغدای پایتەختی عێراق ٩٠ تووشبووی نوێی تۆمارکرد لەگەل ٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان.

تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمشەو دوو شەممە ئاماری نوێی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە تیدا هاتووە بەغدا زۆرترین تووشبووی تۆمارکردووە کە ژمارەی تووشبووانی شاری بەغدا٩٠ کەس بوونە.

لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە: "ئەمرۆ ٣٥٢٠ پشکنین ئەنجامدراوە و لەو پشکنینانە ١٥٠ حاڵەتی نوێ ئەمرۆ دووشەممە تۆمارکراوە و ٩٢ حاڵەتی تووشبوونیش چاکبوونەتەوە، ٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ئەمرۆ لە بەغدا تۆمارکراوە، تووشبوونەکانیش بەم شیوەیەیە:

بەغدا رەسافە ٤٥ حاڵەت

بەغدا کەرخ ٤٥ حاڵەت

بەسرە ٧حاڵەت

واست ٣ حاڵەت

کەربلا ٢ حاڵەت

موسەنا ٣حاڵەت

دیالە ٢حاڵەت

نەینەوا ١ حاڵەت

سلێمانی ٩ حاڵەت.

ز.ش